
Season 31 · Episode 28
پهندهكان ٢٥: ١ - ٢٥
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
November 22, 202418m 42s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
پهندهكان ٢٥: ١ - ٢٥
- 1ئەمانەش هەر پەندی سلێمانن کە پیاوەکانی حەزقیای پاشای یەهودا نووسیویانەتەوە:
- 2شکۆمەندیی خودا لە شاردنەوەی بابەتدایە،
- شکۆمەندیی پاشایانیش لە لێکۆڵینەوەی بابەتدایە.
- 3هەروەک ئاسمان بۆ بەرزییە و زەوی بۆ قووڵییە،
- دڵی پاشایانیش ناپشکنرێت.
- 4خڵت لە زیو داماڵە،
- ئەو کاتە دەتوانرێت کەرەستەی لێ دروستبکرێت.
- 5بەدکار لەبەردەم پاشا داماڵە،
- بە ڕاستودروستی تەختەکەی دەچەسپێت.
- 6لەبەردەم پاشا خۆت بەرز مەکەرەوە،
- لە شوێنی گەورە پیاوان ڕامەوەستە.
- 7وا چاکترە پێت بگوترێت: «سەربکەوە بۆ ئێرە،»
- نەک لەلای میر تەریق بیتەوە.
- ئەوەی بە چاوی خۆت بینیت،
- 8خێرا مەیبە بۆ دادگا،
- چونکە لە کۆتاییەکەی چی دەکەیت
- ئەگەر دراوسێکەت شەرمەزاری کردیت؟
- 9کە باسی کێشەکەت دەکەیت لەگەڵ دراوسێکەت،
- نهێنی خەڵکی دیکە مەدرکێنە،
- 10نەوەک گوێگرێک شەرمەزارت بکات،
- جا ناوە زڕاوەکەت لێ نابێتەوە.
- 11سێوێکی زێڕە و لە زیو گیراوە،
- ئەو قسەیەی لە کاتی خۆیدا دەکرێت.
- 12وەک گوارەی زێڕە و خشڵی زێڕی بێگەردە،
- سەرزەنشتی دانا بۆ گوێی بیسەر.
- 13وەک ساردی بەفرە لە ڕۆژی دروێنەدا،
- نوێنەری دەستپاک بۆ ئەوانەی دەینێرن،
- دڵی گەورەکانی فێنک دەکاتەوە.
- 14هەور و بای بێ بارانە،
- ئەوەی شانازی بە دیاری بکات و نەیبەخشێت.
- 15بە نەسرەوتن فەرمانڕەوا قایل دەکرێت،
- زمانی نەرمیش ئێسک دەشکێنێت.
- 16ئەگەر هەنگوینت دۆزییەوە بەگوێرەی پێویست بیخۆ،
- ئەگینا پڕ دەبیت و دەیڕشێنیتەوە.
- 17بە کەمی پێت لە ماڵی دراوسێکەت دابنێ،
- ئەگینا لێت تێر دەبێت و ڕقی لێت دەبێتەوە.
- 18وەک کوتەک و شمشێر و تیری تیژە،
- ئەوەی شایەتی درۆ لەسەر دراوسێکەی بدات.
- 19وەک ددانی کلۆر و قاچی لەجێ چووە،
- پشتبەستن بە ناپاک لە ڕۆژی تەنگانەدا.
- 20وەک داکەندنی بەرگ لە ڕۆژی سەرمادا،
- یان سرکەیە بەسەر سۆدەدا،
- چڕینی گۆرانی بۆ دڵتەنگ.
- 21ئەگەر دوژمنەکەت برسی بوو نانی دەرخوارد بدە،
- ئەگەر تینووی بوو ئاوی بدەرێ.
- 22بەمە پشکۆ لەسەر سەری کەڵەکە دەکەیت،
- یەزدانیش پاداشتت دەداتەوە.
- 23بای باکوور باران دەهێنێت،
- زمانی پاشملەش ڕووی گرژ.
- 24باشترە لە گۆشەی سەربانێک نیشتەجێ بیت،
- نەک ماڵێکی هاوبەش لەگەڵ ژنێکی شەڕانی.
- 25وەک ئاوی ساردە بۆ گیانێکی شەکەت،
- هەواڵی خۆش لە وڵاتێکی دوور.