
Season 54 · Episode 5
عوبهدیا ١: ١٥ - ٢١
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
November 22, 202320m 50s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
عوبهدیا ١: ١٥ - ٢١
- 15«ڕۆژی یەزدان بۆ هەموو گەلان نزیکە.
- هەروەک ئەوەی کردت ئاوات پێ دەکرێتەوە،
- کردەوەکانت بەسەر خۆت دێتەوە.
- 16هەروەک لەسەر کێوی پیرۆزم خواردتانەوە،
- هەموو گەلان بەردەوام جامی سزا دەخۆنەوە؛
- دەخۆنەوە و دەخۆنەوە و
- وەک ئەوەیان لێدێت کە هەرگیز نەبووبن.
- 17بەڵام دەربازبوون لەسەر کێوی سییۆن دەبێت،
- پیرۆز دەبێت،
- بنەماڵەی یاقوبیش بەشە میراتی خۆیان وەردەگرن.
- 18بنەماڵەی یاقوب دەبێتە ئاگر و
- بنەماڵەی یوسف دەبێتە گڕ؛
- بنەماڵەی عیسۆش دەبێتە پووش،
- جا گڕیان تێبەردەدەن و دەیانخۆن.
- بنەماڵەی عیسۆ کەسیان لێ دەرباز نابێت.»
- ئەمە فەرمایشتی یەزدانە.
- 19خەڵکی نەقەب
- چیای عیسۆ داگیر دەکەن،
- خەڵکی زوورگەکانیش
- خاکی فەلەستییەکان.
- دەبنە خاوەنی کێڵگەکانی ئەفرایم و سامیرە،
- بنیامینیش دەبێتە خاوەنی گلعاد.
- 20ئەو کۆمەڵەی ڕاپێچکراوانی ئیسرائیل کە لە کەنعانن
- هەتا سەرەفەند دەست بەسەر خاکەکەدا دەگرن؛
- ڕاپێچکراوانی ئۆرشەلیمیش کە لە سفارەدن
- دەست بەسەر شارۆچکەکانی نەقەبدا دەگرن.
- 21ڕزگارکەرانی خاکەکەش سەردەکەونە سەر کێوی سییۆن
- بۆ فەرمانڕەوایەتی لەسەر چیای عیسۆ.
- پاشایەتیش بۆ یەزدان دەبێت.