
Season 48 · Episode 7
هۆشهع ٤: ١ - ٦
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
September 1, 202518m 47s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
هۆشهع ٤: ١ - ٦
- 1ئەی نەوەی ئیسرائیل، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن،
- چونکە یەزدان سکاڵای هەیە
- لە دانیشتووانی خاکەکە:
- «نە وەفاداری، نە خۆشەویستی نەگۆڕ،
- نە خواناسی لە خاکەکەدا هەیە.
- 2نەفرەتکردن و درۆ و کوشتن،
- دزی و داوێنپیسی،
- پەرەی سەندووە و
- خوێنڕشتن، خوێنڕشتنی بەدوادا دێت.
- 3لەبەر ئەوە خاکەکە شین دەگێڕێت و
- ئەوەی تێیدا نیشتەجێیە بەرەو نەمان دەچێت،
- بە ئاژەڵی کێوی و باڵندەی ئاسمانیشەوە،
- تەنانەت ماسی دەریاش لەناودەچێت.
- 4«بەڵام با کەس سکاڵا نەکات و
- کەسیش تاوانبار نەکرێت،
- چونکە گەلەکەی تۆ وەک ئەوانەن کە
- سکاڵا لە کاهین دەکەن.
- 5تۆش بە ڕۆژ تێکدەشکێیت و
- بە شەویش پێغەمبەر لەگەڵت تێکدەشکێت،
- منیش دایکت لەناودەبەم.
- 6گەلەکەم بەهۆی نەزانینەوە لەناوچووە.
- «لەبەر ئەوەی تۆ زانینت ڕەتکردەوە،
- منیش ڕەتت دەکەمەوە لەوەی کاهینیێتیم بۆ بکەیت.
- لەبەر ئەوەی فێرکردنەکانی خودای خۆتت لەیاد کرد،
- منیش نەوەکانت لەیاد دەکەم.