
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
لۆقا ٣: ٩ - ٤: ١٣
- 9ئەوەتا تەور خراوەتە سەر ڕەگی دار، هەر دارێک بەرهەمی باش نەدات، دەبڕدرێتەوە و فڕێدەدرێتە ناو ئاگرەوە.»
- 10خەڵکەکە پرسیاریان لێکرد: «کەواتە چی بکەین؟»
- 11وەڵامی دانەوە: «ئەوەی دوو کراسی هەیە، با یەکێکیان بداتە ئەوەی کە نییەتی، ئەوەش کە نانی هەیە، با هەمان شت بکات.»
- 12باجگرانیش بۆ لەئاوهەڵکێشان هاتن، لێیان پرسی: «مامۆستا، ئێمە چی بکەین؟»
- 13پێی گوتن: «لەوەی بۆتان دانراوە زیاتر وەرمەگرن.»
- 14سەربازانیش پرسیاریان لێکرد: «ئەی ئێمە چی بکەین؟»
- یەحیاش وەڵامی دانەوە: «خاوە لە کەس وەرمەگرن و بوختان مەکەن، بە مووچەکانتان ڕازی بن.»
- 15گەل لە چاوەڕوانیدا بوون، هەموو لە دڵی خۆیاندا دەربارەی یەحیا لێکیان دەدایەوە کە لەوانەیە یەحیا خۆی مەسیح بێت.
- 16یەحیا وەڵامی هەمووانی دایەوە: «من لە ئاوتان هەڵدەکێشم، بەڵام یەکێک دێت لە من بەتواناترە، ئەوەی من شایانی ئەوە نیم کە قەیتانی پێڵاوەکانی بکەمەوە. ئەو لە ڕۆحی پیرۆز و لە ئاگرتان هەڵدەکێشێت.
- 17شەنی بەدەستەوەیە بۆ پاککردنەوەی جۆخینەکەی، گەنمەکە لە ئەمباردا کۆدەکاتەوە و قەسەڵەکەش بە ئاگرێکی نەکوژاوە دەسووتێنێت.»
- 18بە زۆر شتی دیکەش ئامۆژگاری گەلی دەکرد و مژدەی دەدانێ.
- 19بەڵام کاتێک یەحیا سەرزەنشتی هێرۆدسی ئەنتیپاسی فەرمانڕەوای جەلیلی کردبوو لەبەر ئەوەی کە هێرۆدیای براژنی خۆی هێنابوو و هەروەها لەبەر هەموو ئەو خراپانەی کردبووی،
- 20ئەم خراپەیەشی خستە پاڵ هەموو ئەوانە، یەحیای لە زیندان بەندکرد.
- 21کاتێک گەل هەموو لە ئاو هەڵکێشران، عیساش لە ئاو هەڵکێشرا. کاتێک کە عیسا نوێژی دەکرد ئاسمان کرایەوە و
- 22ڕۆحی پیرۆز لە شێوەی جەستەی کۆترێک لەسەری نیشتەوە و دەنگێک لە ئاسمانەوە هات: «تۆ کوڕی خۆشەویستمی، بە تۆ زۆر دڵشادم.»
- 23کاتێک عیسا دەستی بە خزمەتەکەی کرد تەمەنی نزیکەی سی ساڵ بوو. وا دەزانرا کە کوڕی یوسفی،
- کوڕی هەلی،
- 24کوڕی مەتسات،
- کوڕی لێڤی، کوڕی مەلکی،
- کوڕی یەننا، کوڕی یوسف،
- 25کوڕی مەتاسیا، کوڕی ئامۆس،
- کوڕی ناحوم، کوڕی هەسلی،
- کوڕی نەجای،
- 26کوڕی ماس،
- کوڕی مەتاسیا، کوڕی شیمعی،
- کوڕی یوسف، کوڕی یەهوزا،
- 27کوڕی یواننا، کوڕی ڕیسا،
- کوڕی زروبابل، کوڕی شەئەلتیێل،
- کوڕی نیری،
- 28کوڕی مەلکی،
- کوڕی ئادی، کوڕی کوسام،
- کوڕی ئەلمودام، کوڕی ئێر،
- 29کوڕی یەشوع، کوڕی ئەلیعەزەر،
- کوڕی یوریم، کوڕی مەتسات،
- کوڕی لێڤی،
- 30کوڕی شیمۆن،
- کوڕی یەهودا، کوڕی یوسف،
- کوڕی یۆنام، کوڕی ئەلیاقیم،
- 31کوڕی مەلیا، کوڕی مەننا،
- کوڕی مەتاسا، کوڕی ناتان،
- کوڕی داود،
- 32کوڕی یەسا،
- کوڕی عوبێد، کوڕی بۆعەز،
- کوڕی سەلمۆن، کوڕی نەحشۆن،
- 33کوڕی عەمیناداب، کوڕی ڕام،
- کوڕی حەسرۆن، کوڕی پێرێز،
- کوڕی یەهودا،
- 34کوڕی یاقوب،
- کوڕی ئیسحاق، کوڕی ئیبراهیم،
- کوڕی تارەح، کوڕی ناحۆر،
- 35کوڕی سەروگ، کوڕی ڕەعو،
- کوڕی پەلەگ، کوڕی عێبەر،
- کوڕی شالەح،
- 36کوڕی کێنان،
- کوڕی ئەرپەکشاد، کوڕی سام،
- کوڕی نوح، کوڕی لامەخ،
- 37کوڕی مەتوشالح، کوڕی حەنۆخ،
- کوڕی یارەد، کوڕی مەهلەلئێل،
- کوڕی قێنان،
- 38کوڕی ئەنۆش،
- کوڕی شیت، کوڕی ئادەم،
- کوڕی خودایە.
لۆقا ٤
- 1عیسا پڕ ببوو لە ڕۆحی پیرۆز کە ڕووباری ئوردونی بەجێهێشت، ڕۆحەکە بەرەو چۆڵەوانی ڕێنمایی کرد.
- 2چل ڕۆژ ئیبلیس تاقی دەکردەوە. بە درێژایی ئەو ڕۆژانە هیچی نەخوارد، کاتێک ماوەکە تەواو بوو برسی بوو.
- 3ئیبلیس پێی گوت: «ئەگەر تۆ کوڕی خودایت، بەم بەردە بڵێ با ببێتە نان.»
- 4عیسا وەڵامی دایەوە: «نووسراوە: ﴿مرۆڤ تەنها بە نان ناژیێت.﴾»
- 5ئینجا ئیبلیس عیسای بردە شوێنێکی بەرز و لە چاوتروکانێکدا هەموو شانشینەکانی جیهانی پیشان دا و
- 6پێی گوت: «هەموو ئەم دەسەڵات و شکۆیەی ئەوان دەدەمە تۆ، چونکە دراوەتە من و منیش دەیدەم بە هەرکەسێک کە بمەوێت.
- 7لەبەر ئەوە ئەگەر لەبەردەمم کڕنۆش ببەیت، هەمووی بۆ تۆ دەبێت.»
- 8عیساش وەڵامی دایەوە: «نووسراوە: ﴿کڕنۆش بۆ یەزدانی پەروەردگارت دەبەیت و تەنها ئەو دەپەرستیت.﴾»
- 9ئینجا ئیبلیس بۆ ئۆرشەلیمی برد و لەسەر گوێسەبانەی پەرستگا ڕایگرت و پێی گوت: «ئەگەر تۆ کوڕی خودایت لێرەوە خۆت هەڵبدە خوارەوە.
- 10لەبەر ئەوەی نووسراوە:
- «﴿سەبارەت بە تۆ فەرمان بە فریشتەکانی دەدات،
- کە بە تەواوی بتپارێزن،
- 11لەسەر دەستیان هەڵتدەگرن
- تاکو پێت بەر بەردێک نەکەوێت.﴾»
- 12عیساش وەڵامی دایەوە: «گوتراوە: ﴿یەزدانی پەروەردگارتان تاقی مەکەنەوە.﴾»
- 13کاتێک ئیبلیس هەموو تاقیکردنەوەیەکی تەواو کرد، بەجێی هێشت هەتا دەرفەتێکی دیکە.
- 14عیسا بە هێزی ڕۆحی پیرۆزەوە گەڕایەوە جەلیل، ناوبانگی لە هەموو دێیەکانی دەوروپشت بڵاو بووەوە.