PLAY PODCASTS
یه‌كه‌م سامۆئیل ١:٣١ – دووه‌م سامۆئیل ٢٧:١
Season 15 · Episode 17

یه‌كه‌م سامۆئیل ١:٣١ – دووه‌م سامۆئیل ٢٧:١

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

December 27, 202321m 48s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

یه‌كه‌م سامۆئیل ١:٣١ – دووه‌م سامۆئیل ٢٧:١

  • 1فەلەستییەکان لە دژی ئیسرائیل جەنگان و پیاوانی ئیسرائیل لەبەردەم فەلەستییەکان هەڵاتن، ژمارەیەکی زۆریان بە کوژراوی لە کێوی گلبۆع کەوتن.
  • 2فەلەستییەکان بە گوڕەوە دوای شاول و کوڕەکانی کەوتن، یۆناتان و ئەبیناداب و مەلکی‌شوەعی کوڕەکانی شاولیان کوشت.
  • 3جەنگەکە لەسەر شاول توندتر بوو، تیرهاوێژەکان دۆزییانەوە و بە سەختی پێکایان.
  • 4شاول بە هەڵگری تفاقەکانی گوت: «شمشێرەکەت دەربێنە و بمکوژە، نەوەک ئەو خەتەنەنەکراوانە بێن و بمکوژن و سووکایەتیم پێ بکەن.»
  • بەڵام هەڵگری تفاقەکانی ڕازی نەبوو، چونکە زۆر ترسا. جا شاول شمشێرەکەی برد و خۆی بەسەریدا دا.
  • 5کاتێک هەڵگری تفاقەکانی بینی شاول مردووە، ئەویش خۆی بەسەر شمشێرەکەیدا دا و لەگەڵ ئەو مرد.
  • 6لەو ڕۆژەدا شاول و هەر سێ کوڕەکەی و هەڵگری تفاقەکانی و هەموو پیاوەکانی پێکەوە مردن.
  • 7کاتێک ئەو ئیسرائیلییانەی کە لەوبەری دۆڵەکە و لەوبەری ڕووباری ئوردون بوون، بینییان کە سوپای ئیسرائیل هەڵاتوون و شاول و کوڕەکانی مردوون، شارۆچکەکانیان بەجێهێشت و هەڵاتن، فەلەستییەکانیش هاتن و تێیاندا نیشتەجێ بوون.
  • 8بۆ ڕۆژی دوای ئەوە کاتێک فەلەستییەکان بۆ تاڵانکردنی کوژراوەکان هاتن، شاول و سێ کوڕەکەی ئەویان دۆزییەوە، لە کێوی گلبۆع کەوتبوون.
  • 9ئینجا سەری شاولیان بڕی و زرێیەکەیان لێی داماڵی، بە هەموو لایەکدا نێردراویان بۆ خاکی فەلەستییەکان نارد، تاوەکو مژدە بدەنە پەرستگای بتەکانیان و گەلەکەیان.
  • 10ئینجا زرێیەکەیان لە پەرستگای عەشتۆرەتەکاندا دانا و لاشەکەیان بە دیواری بێت‌شانەوە هەڵواسی.
  • 11کاتێک دانیشتووانی یاڤێش گلعاد ئەو شتانەیان بیستەوە کە فەلەستییەکان بە شاولیان کردبوو،
  • 12هەموو پیاوە دلێرەکانیان هەستان و بە درێژایی ئەو شەوە بە ڕێگادا ڕۆیشتن، لاشەکەی شاول و لاشەی کوڕەکانیان لە دیواری بێت‌شانەوە برد و هێنایانە یاڤێش، لەوێ سووتاندیان و
  • 13ئێسکەکانیان برد و لەژێر دار گەزەکەدا لە یاڤێش ناشتیان. حەوت ڕۆژ بەڕۆژوو بوون.

دووه‌م سامۆئیل ٢٧:١

  • 1ئەوە بوو پاش مردنی شاول و گەڕانەوەی داود لە لێدانی عەمالێقییەکان، داود دوو ڕۆژ لە چیقلەگ مایەوە.
  • 2لە ڕۆژی سێیەمدا بینی گەنجێک لە ئۆردوگاکەی شاولەوە بە جلی دڕاو و سەری تۆزاوییەوە هات، کاتێک گەیشتە لای داود کەوتە سەر زەوی و کڕنۆشی برد.
  • 3داود لێی پرسی: «لەکوێوە هاتوویت؟»
  • ئەویش وەڵامی دایەوە: «لە ئۆردوگای ئیسرائیلەوە دەرباز بووم.»
  • 4داودیش پێی گوت: «ڕووداوەکە چۆن بوو؟ تکایە پێم ڕابگەیەنە.»
  • ئەویش گوتی: «جەنگاوەران لە جەنگەکەدا هەڵاتن، زۆربەی جەنگاوەران کەوتن و مردن، شاول و یۆناتانی کوڕیشی مردن.»
  • 5داودیش بەو گەنجەی گوت کە هەواڵەکەی پێی ڕاگەیاندبوو: «چۆن زانیت شاول و یۆناتانی کوڕی مردوون؟»
  • 6گەنجەکەش پێی گوت: «وا ڕێککەوت من لە کێوی گلبۆع بووم، بینیم شاول بەسەر ڕمەکەیدا دەچەمایەوە، گالیسکە و سوارەکانیش بە توندی بەدوایەوە بوون.
  • 7ئاوڕی لەدوای خۆی دایەوە و منی بینی، بانگی کردم، منیش گوتم: ”ئەوەتام.“
  • 8«لێی پرسیم: ”تۆ کێیت؟“
  • «منیش وەڵامم دایەوە: ”من عەمالێقیم.“
  • 9«ئینجا پێی گوتم: ”تکایە، وەرە سەرم و بمکوژە! لە سەرەمەرگدام، بەڵام هێشتا ژیانم تێدا ماوە.“
  • 10«منیش چوومە سەری و کوشتم، چونکە زانیم پاش کەوتنەکەی ناژیێت، ئیتر تاجەکەی سەر سەری و بازنەکەی کە بە قۆڵییەوە بوو بردم و ئەوانەم بۆ لای گەورەم هێناوە.»
  • 11داود جلەکانی لەبەرخۆی دادڕی، بە هەمان شێوە هەموو ئەو پیاوانەی کە لەگەڵی بوون.
  • 12لاوانەوە و گریان، هەتا ئێوارە بەڕۆژوو بوون، بۆ شاول و یۆناتانی کوڕی و هەموو سوپای یەزدان و بنەماڵەی ئیسرائیل، چونکە بە شمشێر کەوتن.
  • 13ئیتر داود بە گەنجەکەی گوت: «تۆ خەڵکی کوێیت؟»
  • ئەویش گوتی: «من کوڕی پیاوێکی عەمالێقی نامۆم.»
  • 14داودیش پێی گوت: «چۆن سڵت نەکردەوە لەوەی دەستت درێژ بکەیت هەتا دەستنیشانکراوی یەزدان لەناو ببەیت؟»
  • 15ئینجا داود یەکێک لە خزمەتکارەکانی بانگکرد و گوتی: «وەرە پێشەوە و بیکوژە!» ئەویش لێیدا و مرد.
  • 16لەبەر ئەوەی داود پێی گوتبوو: «خوێنی خۆت لە ملی خۆتە، چونکە دەمت شایەتی لەسەر دایت و گوتت: ”من دەستنیشانکراوی یەزدانم کوشت.“»
  • 17داود بەم لاوانەوەیە بۆ شاول و یۆناتانی کوڕی لاواندییەوە و
  • 18فەرمانی دا کە نەوەی یەهودا ئەم لاواندنەوەیەی کەوان فێر بن. ئەوە لە پەڕتووکی یاشاردا نووسراوە:
  • 19«ئەی ئیسرائیل! ئای چۆن قارەمانان کەوتن!
  • شکۆمەندییەکەت لەسەر بەرزاییەکانت کوژراوە.
  • 20«لە گەت ڕایمەگەیەنن،
  • لە شەقامەکانی ئەسقەلان مژدە مەدەن،
  • نەوەک کچانی فەلەستییەکان دڵخۆش بن،
  • نەوەک کچانی خەتەنەنەکراوان پێمان خۆش بن.
  • 21«ئەی چیاکانی گلبۆع،
  • با شەونم و بارانتان بەسەرەوە نەبێت،
  • نە کێڵگەکانت پێشکەشکراوی دانەوێڵە،
  • چونکە لەوێ قەڵغانی پاڵەوانان گڵاو بووە،
  • قەڵغانەکەی شاول، بێ چەورکردنی بە ڕۆن.
  • 22«لە خوێنی کوژراوان و
  • لە جەستەی پاڵەوانان
  • کەوانەکەی یۆناتان نەهاتەوە دواوە و
  • شمشێرەکەی شاولیش بە بەتاڵی نەگەڕایەوە.
  • 23شاول و یۆناتان،
  • لە ژیانیاندا خۆشەویست و شیرین بوون،
  • لە مەرگیشدا لە یەکتر جیا نەبوونەوە.
  • لە هەڵۆ تیژڕەوتر و
  • لە شێر بەهێزتر بوون.
  • 24«ئەی کچانی ئیسرائیل،
  • بۆ شاول بگریێن،
  • ئەوەی بەرگی سوور و نەرمی لەبەرکردن،
  • ئەوەی خشڵی زێڕی بە کراسەکانتانەوە کرد.
  • 25«ئای چۆن قارەمانان لەناو جەرگەی جەنگدا کەوتن!
  • یۆناتان لەسەر بەرزاییەکانتدا کوژرا.
  • 26یۆناتانی برام، دڵم بۆت گوشرا،
  • زۆر شیرین بوویت لەلام،
  • خۆشەویستی تۆ بۆ من
  • لە خۆشەویستی خانمان سەیرتر بوو.
  • 27«ئای چۆن قارەمانان کەوتن!
  • چەکەکانی جەنگ لەناوچوون!»