PLAY PODCASTS
كۆرنسۆسی دووه‌م ٦: ١ - ١٠
Season 25 · Episode 11

كۆرنسۆسی دووه‌م ٦: ١ - ١٠

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

June 3, 202418m 2s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

كۆرنسۆسی دووه‌م ٦: ١ - ١٠

  • 1وەک هاوکاری خودا لێتان دەپاڕێینەوە کە نیعمەتی خودا بێ سوود وەرمەگرن،
  • 2چونکە دەفەرموێ:
  • ﴿لە کاتی پەسەندیم گوێم لێگرتیت،
  • لە ڕۆژی ڕزگاریدا یارمەتیم دایت.﴾
  • ئەوەتا ئێستایە کاتی پەسەندی خودا و ئێستایە ڕۆژی ڕزگاری.
  • 3لە هیچ شتێکدا نابینە کۆسپ، نەوەک گلەیی بێتە سەر خزمەت،
  • 4بەڵکو لە هەموو شتێکدا وەک خزمەتکاری خودا خۆمان دەسەلمێنین: بە دانبەخۆداگرتنی زۆرمان، لە تەنگانە، ناخۆشی و لێقەومان،
  • 5لە لێدان و زیندان و ئاژاوە، ماندووبوون و شەونخونی و برسیێتی،
  • 6بە پاکی و زانیاری و ئارامگرتن و نیانی، بە ڕۆحی پیرۆز و خۆشەویستی بێ دووڕوویی،
  • 7لە قسەی ڕاستدا، لە هێزی خودا، بە چەکەکانی ڕاستودروستی لە دەستی ڕاست و چەپ،
  • 8بە شکۆ و سووکایەتی، ناوزڕاو و ناوبانگ، کە ڕاستگۆین و وەک فێڵباز دەبینرێین،
  • 9وەک نەناسراو بەڵام ناسراوین، وەک مردوو ئەوەتا زیندووین، وەک سزادراو بەڵام نەکوژراوین،
  • 10وەک خەمبار، بەڵام هەردەم دڵشادین، وەک هەژار بەڵام زۆران دەوڵەمەند دەکەین، وەک هیچمان نەبێت و هەرچەندە هەموو شتێکمان هەیە.