
Season 48 · Episode 8
هۆشهع ٤: ٧ - ١٩
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
September 2, 202516m 46s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
هۆشهع ٤: ٧ - ١٩
- 7ئەوەندەی کاهینەکان زیاد بوون،
- ئەوەندەش گوناهیان لە دژی من کرد،
- منیش شکۆیان دەگۆڕم بۆ شەرمەزاری.
- 8قوربانی گوناهی گەلەکەم دەخۆن و
- ئاواتەخوازن کە تاوان بکات.
- 9جا کاهین وەک گەل دەبێت،
- بەپێی ڕەفتارەکەی سزای دەدەم،
- کردەوەکانی بەسەر خۆیدا دەدەمەوە.
- 10«دەخۆن و تێر نابن،
- لەشفرۆشی دەکەن و زیاد نابن،
- چونکە وازیان لە یەزدان هێنا
- بۆ ئەوەی خۆیان تەرخان بکەن
- 11بۆ لەشفرۆشی و
- بۆ شەرابی کۆن و شەرابی نوێ
- کە هزر و هۆشی گەلەکەی منی بردووە.
- 12گەلەکەم پرس بە بتە دارینەکەیان دەکەن،
- وەڵام لە گۆچانەکەی دەستی وەردەگرن،
- چونکە ڕۆحی لەشفرۆشی گومڕای کردوون و
- دڵسۆزی خودای خۆیان نین.
- 13لەسەر لووتکەی چیاکان قوربانی سەردەبڕن و
- لەسەر گردەکان بخوور دەسووتێنن،
- لەژێر دار بەڕوو و ئەسپیندار و دارەبەن،
- چونکە سێبەری باشە!
- لەبەر ئەوە کچەکانتان لەشفرۆشی دەکەن و
- بووکەکانیشتان داوێنپیسی.
- 14«کچەکانتان سزا نادەم
- کە لەشفرۆشی دەکەن و
- بووکەکانیشتان
- کە داوێنپیسی دەکەن،
- چونکە پیاوەکان خۆیان دەچنە پاڵ لەشفرۆشەکان و
- لەگەڵ لەشفرۆشەکان دەچنە نزرگەکان و قوربانی سەردەبڕن.
- گەلێک تێگەیشتنی نەبێت لەناودەچێت!
- 15«ئەی ئیسرائیل، ئەگەر تۆش داوێنپیسیت،
- بەڵام با یەهودا تاوان نەکات.
- «مەچن بۆ گلگال و
- سەرمەکەون بۆ بێتئاڤن و
- سوێند مەخۆن: ”بە یەزدانی زیندوو!“
- 16وەک نوێنگینێکی کەللەڕەق
- ئیسرائیلیش کەللەڕەق بووە،
- ئیتر یەزدان چۆن بیانلەوەڕێنێت
- وەک بەرخ لە شوێنێکی پانوبەریندا؟
- 17ئەفرایم بە بتەکانەوە بەستراوەتەوە،
- وازی لێ بهێنن!
- 18تەنانەت خواردنەوەشیان تەواوبێت،
- هەر نوقومی لەشفرۆشییەکەیان دەبن،
- گەورەکانیان بە تەواوی حەزیان لە شەرمەزارییە نەک لە ڕێز.
- 19با لەژێر باڵەکانی خۆیدا دەیپێچێتەوە،
- بە قوربانییەکانیان شەرمەزار دەبن.