
Season 31 · Episode 32
پهندهكان ٢٩: ٥ - ٣٠: ١٩
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
November 26, 202419m 33s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
پهندهكان ٢٩: ٥ - ٣٠: ١٩
- 5ئەو کەسەی لەگەڵ دراوسێکەی زمانلووسی بکات
- داو لەبەرپێی دەنێتەوە.
- 6لە گوناهی پیاوخراپ تەڵە هەیە،
- بەڵام کەسی ڕاستودروست گۆرانی دەڵێت و دڵخۆش دەبێت.
- 7کەسی ڕاستودروست گرنگی بە مافی هەژار دەدات،
- بەڵام بەدکار ئەو گرنگییە تێناگات.
- 8گاڵتەجاڕان شار دەخەنە ئاژاوەوە،
- بەڵام دانایان تووڕەیی کپ دەکەنەوە.
- 9ئەگەر پیاوێکی دانا گێلێک بداتە دادگا،
- گێلەکە تووڕە بێت یان گاڵتەی پێ بێت ئاشتی نابێت.
- 10خوێنڕێژان ڕقیان لە کەسی دروست دەبێتەوە،
- بەڵام سەرڕاستان ژیانی دەپارێزن.
- 11گێل هەرچی تووڕەیی لە دڵدایە دەریدەبڕێت،
- بەڵام دانا خۆی دەگرێت.
- 12ئەگەر فەرمانڕەوایەک گوێ لە قسەی درۆ بگرێت،
- هەموو خزمەتکارەکانی دەبنە بەدکار.
- 13هەژار لەگەڵ زۆردار لەمەدا لە یەکتری دەچن:
- یەزدان ڕووناکی بە چاوی هەردووکیان دەدات.
- 14ئەگەر پاشایەک بە ڕاستی دادوەری هەژاران بکات،
- تەختەکەی هەتاهەتایە دەچەسپێت.
- 15داری تەمبێکردن دانایی دەبەخشێت،
- بەڵام منداڵ جڵەوی بەربدرێت دایکی خۆی شەرمەزار دەکات.
- 16کاتێک بەدکاران گەشە دەکەن گوناه زۆر دەبێت،
- بەڵام ڕاستودروستان کەوتنیان دەبینن.
- 17کوڕەکەت تەمبێ بکە دەتحەسێنێتەوە،
- چێژ دەداتە گیانت.
- 18بەبێ سروش گەل بەڕەڵا دەبێت،
- بەڵام ئەوەی تەورات پەیڕەو بکات خۆزگەی پێ دەخوازرێت.
- 19خزمەتکار تەنها بە قسە تەمبێ نابێت،
- هەرچەندە تێدەگات، بەڵام گوێی ناداتێ.
- 20ئەو کەسەت بینیوە بە پەلەیە لە قسەکانی؟
- گێل لەو زیاتر ئومێدی پێ دەکرێت.
- 21ئەوەی خزمەتکارەکەی لە منداڵییەوە بە ناز ڕابگرێت،
- لە کۆتاییدا لێی هەڵدەگەڕێتەوە.
- 22کەسی تووڕە ناکۆکی دەوروژێنێت،
- کەسی هەڵچووش گوناهی زۆرە.
- 23لووتبەرزی مرۆڤ خۆی نزم دەکاتەوە،
- بەڵام بێفیز ڕێزدار دەبێت.
- 24هاوبەشی دز ڕقی لە خۆی دەبێتەوە،
- سوێند دەخوات و دانی پێدا نانێت.
- 25ترسی مرۆڤ تەڵە دەنێتەوە،
- بەڵام ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت پەناگیر دەبێت.
- 26زۆر کەس داوای ڕەزامەندی فەرمانڕەوایان دەکەن،
- بەڵام مرۆڤ لەلایەن یەزدانەوە دادپەروەری بەدەستدەهێنێت.
- 27قێزی ڕاستودروستان لە کەسی ناڕەوایە،
- قێزی بەدکاریش لەوەیە کە ڕێگای ڕاستە.
پهندهكان ٣٠
- 1قسەکانی ئاگوری کوڕی یاقە ئەم سروشە لەخۆ دەگرێت.
- ئەم پیاوە بە ئیتیێلی ڕاگەیاند:
- ئەی خودایە، من شەکەتم،
- بەڵام دەتوانم بەسەریدا زاڵ بم.
- 2«من لە هەموو مرۆڤێک دەبەنگترم،
- تێگەیشتنی مرۆڤانەم نییە.
- 3فێری دانایی نەبووم و
- ناسینی خودای پیرۆزم نییە.
- 4کێ بەرزبووەوە بۆ ئاسمان و هاتە خوارەوە؟
- کێ بای لەناو هەردوو لەپی خۆی کۆکردەوە؟
- کێ ئاوی لەناو جلدا پێچایەوە؟
- کێ هەموو لایەکی زەوی دامەزراند؟
- ناوی چییە؟ ناوی کوڕەکەی چییە؟
- ئەگەر دەیزانیت پێم بڵێ!
- 5«هەموو وشەیەکی خودا بێگەردە،
- قەڵغانە بۆ ئەوانەی پەنای بۆ دەبەن.
- 6هیچ شتێک بۆ وشەکانی زیاد مەکە،
- نەوەک سەرزەنشتت بکات و بە درۆزن دەربچیت.
- 7«ئەی یەزدان، دوو شتم لێ داوا کردیت،
- لێمی قەدەغە مەکە پێش مردنم:
- 8شتی پووچ و قسەی درۆم لێ دووربخەوە،
- هەژاری یان دەوڵەمەندیم مەدەرێ،
- بەڵام نانی پێویستی خۆم پێ بدە،
- 9نەوەک تێر بم و نکۆڵیت لێبکەم و
- بڵێم: ”یەزدان کێیە؟“
- یان نەوەک هەژار بم و دزی بکەم و
- ناوی خودای خۆم بێ ڕێز بکەم.
- 10«بوختان بە خزمەتکار مەکە لەلای گەورەکەی،
- نەوەک نەفرەتت لێ بکات و تاوانبار بیت.
- 11«نەوەیەک هەیە نەفرەت لە باوکی دەکات و
- دایکی پیرۆز ناکات.
- 12نەوەیەک هەیە لە ڕوانگەی خۆی پاکە،
- بەڵام خۆی نەشوشتووەتەوە لە پیسوپۆخڵییەکەی.
- 13نەوەیەک هەیە چەند چاو لە هەوراز و
- بەرز دەڕوانێت.
- 14نەوەیەک هەیە ددانەکانی شمشێرن و
- کاکیلەکانی چەقۆن،
- بۆ خواردنی کڵۆڵەکان لەسەر زەوی و
- نەدارەکان لەنێو خەڵکی.
- 15«زەروو دوو کچی هەیە،
- هاوار دەکەن: ”بێنە، بێنە!“
- «سێ شت هەن تێر نابن،
- چوارەمیش ناڵێت، ”بەسە!“:
- 16جیهانی مردووان و منداڵدانی نەزۆک و
- زەوییەک تێر ئاو نەبێت و
- ئاگرێک هەرگیز نەڵێت: ”بەسە!“
- 17«ئەو چاوەی گاڵتە بە باوکی بکات و
- سووکایەتی بە گوێڕایەڵی بکات بۆ دایک،
- قەلەڕەشەکانی دۆڵ هەڵیدەکۆڵن و
- بێچووە سیسارکە کەچەڵ دەیخۆن.
- 18«سێ شت هەن زۆر سەیرن بۆ من،
- چوارەمیش تێناگەم:
- 19ڕێگای هەڵۆ لە ئاسمان،
- ڕێگای مار لەسەر بەرد،
- ڕێگای کەشتی لەناو جەرگەی دەریا و
- ڕێگای پیاویش لەگەڵ کچ.