
Season 31 · Episode 33
پهندهكان ٣٠: ٢٠ - ٣١: ٣١
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
November 27, 202423m 19s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
پهندهكان ٣٠: ٢٠ - ٣١: ٣١
- 20«ئەمە هەڵسوکەوتی ژنی داوێنپیسە:
- دەخوات و دەمی دەسڕێتەوە و
- دەڵێت: ”خراپەم نەکردووە!“
- 21«زەوی لەژێر سێ شتدا دەلەرزێت و
- لەژێر چوارەمیش ناتوانێت بەرگە بگرێت،
- 22خزمەتکارێک کە بووبێتە پاشا،
- گێلێک کە تێر نان بێت،
- 23ئافرەتێک بێ ناز بێت و مێرد بکات،
- کەنیزەیەک ببێت بە میراتگری خاتوونەکەی.
- 24«چوار شت هەن لەسەر زەوی بچووکن
- بەڵام لە دانایان داناترن:
- 25مێروولەکان بوونەوەرێکی بێهێزن،
- بەڵام لە هاویندا خواردنی خۆیان ئەمبار دەکەن.
- 26گۆڕهەڵکەنەکان گیانلەبەرێکی بێ توانان،
- بەڵام لەناو بەرد لانەکانیان دروستدەکەن.
- 27کوللەکان پاشایان نییە،
- بەڵام هەموویان پۆل پۆل دەجوڵێن.
- 28مارمێلکە بەدەست دەگیردرێت،
- بەڵام لە کۆشکی پاشادا دەبینرێت.
- 29«سێ شت هەن هەنگاویان سەنگینە و
- چوارەمیش ڕۆیشتنی سەنگینە:
- 30شێر کە پاڵەوانی هەموو گیاندارەکانە،
- لە ڕووی هیچ شتێک ناگەڕێتەوە،
- 31کەڵەشێری بە فیز، تەگە،
- پاشایەکیش لە سەرکردایەتی لەشکرەکەی.
- 32«ئەگەر گێلایەتیت کرد بە خۆهەڵکێشانت،
- یان پیلانی خراپت نایەوە،
- دەستت بخەرە سەر دەمت!
- 33چونکە وەک چۆن شیر بهەژێنیت کەرەی لێ دەردەچێت و
- لووت بهەژێنیت خوێنی لێ دێت،
- تووڕەییش بهەژێنیت ناکۆکی لێ پێدا دەبێت.»
پهندهكان ٣١
- 1قسەی لەموئێلی پاشا، ئەو سروشەی کە دایکی فێری کرد:
- 2گوێ بگرە ڕۆڵە! گوێ بگرە، ڕۆڵەی هەناوم!
- گوێ بگرە ڕۆڵە، ڕۆڵەی نەزرەکانم!
- 3هێزت مەدە ژنان،
- ڕێگاکانیشت مەدە ژنانی لەناوبەری پاشایان.
- 4ئەی لەموئێل، بۆ پاشایان نییە،
- بۆ پاشایان نییە شەراب بنۆشن،
- بۆ میرانیش نییە ئارەزووی ئارەق بکەن،
- 5نەوەک بخۆنەوە و یاسا لەبیر بکەن،
- مافی ستەملێکراوان زەوت بکەن.
- 6ئارەق بدە بەوەی لەناودەچێت،
- شەرابیش بەوانەی دەروونیان تاڵە.
- 7با بخواتەوە و هەژارییەکەی لەبیر بکات،
- ئیتر ماندووبوونەکەی نایەتەوە یاد.
- 8بەرگری لە مافی ئەو کەسانە بکە کە ناتوانن داوای مافەکانیان بکەن،
- بۆ مافی هەموو دەربەدەران.
- 9دەمت بکەرەوە و بە ڕاستودروستی دادوەری بکە،
- پارێزگاری لە مافی کڵۆڵان و نەداران بکە.
- 10کێ ژنی خانەدانی دەست دەکەوێت؟
- نرخی لە یاقووت گرانترە.
- 11مێردەکەی بە تەواوی پشتی پێ دەبەستێت و
- لە هیچی کەم نابێت.
- 12ژنەکە بە درێژایی ژیانی
- چاکە دێنێتە سەر ڕێی نەک خراپە.
- 13خوری و کەتان هەڵدەبژێرێت،
- بە دوو دەستی پەرۆشەوە ئیش دەکات.
- 14وەک کەشتی بازرگان وایە،
- خۆراکی خۆی لە دوورەوە دەهێنێت.
- 15هێشتا شەوە لە خەو هەڵدەستێت،
- خواردن بۆ ماڵەوە ئامادە دەکات و
- ئەرک بۆ کارەکەرەکان دیاری دەکات.
- 16لە کێڵگەیەک ورد دەبێتەوە و دەیکڕێت،
- بە قازانجی دەستی ڕەزەمێوێک دەچێنێت.
- 17ناوقەدی توند دەبەستێت و
- بازووی لێ هەڵدەکات.
- 18دەبینێت بازرگانییەکەی چاکە،
- بە شەو چرای ناکوژێتەوە.
- 19خوری بە بازوویەوە دەئاڵێنێت و
- تەشی لەناو لەپیدایە.
- 20دەستەکانی بۆ کڵۆڵ دەکاتەوە و
- دەست درێژ دەکات بۆ نەداران.
- 21ترسی ماڵەکەی نییە لە بەفر،
- چونکە هەموو ماڵەکەی بەرگی ئاڵیان لەبەردایە.
- 22چەرچەف بۆ نوێنەکەی دروستدەکات،
- کەتانی ناسک و ڕیسی ئەرخەوانی لەبەر دەکات.
- 23مێردی لە دەروازەکانی شاردا ناسراوە،
- لەوێ لەگەڵ پیرانی شارەکە دادەنیشێت.
- 24ژنەکە کراسی کەتان دروستدەکات و دەیفرۆشێت،
- پشتێن بۆ بازرگانان دابین دەکات.
- 25هێز و ڕێز بەرگی ئەون،
- پێدەکەنێت بۆ ڕۆژانی ئاییندە.
- 26دەمی بە دانایی دەکاتەوە و
- فێرکردنەکانی میهرەبانی لەسەر زمانییەتی.
- 27چاودێری هاتوچۆی ماڵومنداڵەکەی دەکات،
- نانی تەمبەڵی ناخوات.
- 28منداڵەکانی هەڵدەستن و خۆزگەی پێ دەخوازن،
- مێردەکەشی ستایشی دەکات:
- 29«زۆر ژن خانەدان بوونە،
- بەڵام تۆ لە سەرووی هەموویانی.»
- 30شۆخ و شەنگی فریودەرە و جوانی پووچە،
- بەڵام ئەو ئافرەتەی لە یەزدان بترسێت، ستایش دەکرێت.
- 31ڕەنجی شانی خۆی پێ بدەن و
- با کردەوەکانی لەبەر دەروازەکانی شاردا ستایشی بکەن.