
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ئهیوب ١٤:٦-٢٢:٨
- 14«ئەگەر کەسێک خۆشەویستی بۆ هاوڕێکەی دەرنەبڕێت،
- ئەوا ڕێزی خودای هەرە بەتواناشی نەگرتووە.
- 15بەڵام براکانم وەک جۆگەی ئاو پشتیان لێکردم،
- وەک جۆگەی ناو دۆڵەکان پڕن و بەسەر کەنارەکانیاندا دەڕژێن.
- 16کاتێک لێڵن لەبەر شەختە
- بەفر تێیاندا دەتوێتەوە،
- 17بەڵام کە دەڕۆن کۆتاییان پێ دێت،
- کە گەرما داهات لە شوێنی خۆیان وشک دەبن.
- 18کاروانەکان لە ڕێگای خۆیان لا دەدەن،
- دەچنە ناو چۆڵەوانی و لەناودەچن.
- 19کاروانەکانی تێما بۆی دەگەڕێن،
- بازرگانەکانی شەبا هیوادارن کە بیدۆزنەوە،
- 20کە هاتنە لای بێ ئومێد بوون،
- بێزار بوون، چونکە متمانەیان پێی کردبوو.
- 21ئێستا ئێوەش وەک ئەوتان لێهاتووە، سوودتان نییە،
- بینیتان کە چیم بەسەرهاتووە ئێوە تۆقین.
- 22ئایا هیچ کاتێک پێم گوتن: ”لە پێناوی من شتێک بدەن،
- بە سامانی خۆتان بمکڕنەوە،
- 23لە دەستی دوژمن دەربازم بکەن،
- لە دەستی ستەمکار بمکڕنەوە؟“
- 24«فێرم بکەن، من بێدەنگ دەبم،
- تێمبگەیەنن لە چ شتێک گومڕا بووم!
- 25ئای، قسەی ڕاست چەند بریندارکەرە!
- بەڵام ئەو بەڵگانەی کە دەیانهێننەوە چی دەسەلمێنن؟
- 26ئایا لەسەر قسەکانم سەرزەنشتم دەکەن،
- ئەوەی دەیڵێم بە با دەڕوات؟
- 27بەڵکو ئێوە هەتیو دەفرۆشن و
- چاڵ بۆ هاوڕێی خۆتان هەڵدەکەنن.
- 28«ئێستا باش تێم بڕوانن،
- چونکە من لە ڕووی ئێوەدا درۆ ناکەم.
- 29تکایە پاشگەز بنەوە! ستەمم لێ مەکەن،
- ئەگینا ڕاستودروستییەکەم دەخەنە گومانەوە.
- 30ئایا بەدکاری لەسەر زاری منە،
- یان زمانم تامی خراپەکاری جیا ناکاتەوە؟
ئهیوب ٧
- 1«ئایا ژیانی مرۆڤ لەسەر زەوی خزمەتکردن و ڕەنجکێشان نییە،
- ڕۆژانیشی وەک ڕۆژانی ڕەنجدەرێک نییە؟
- 2وەک چۆن کۆیلە تامەزرۆی سێبەرە و
- کرێکاریش چاوەڕێی کرێیەکەیەتی،
- 3ئاواش مانگەکانی بێ ئومێدی بۆم بوون بە میرات و
- شەوانی چەرمەسەری بوون بە بەشم.
- 4کە دەچمە سەر جێگاکەم دەڵێم: ”کەی بێت هەستم،“
- شەو درێژە دەکێشێت و هەتا بەرەبەیان ئەم دیو و ئەو دیو دەکەم.
- 5گۆشتم کرم و قەتماغە پۆشیویەتی،
- پێستم شەقار بووە و کێمی کردووە.
- 6«ڕۆژگارم لە تەون خێراترە و
- بێ هیوا کۆتایی دێت.
- 7ئەی خودا، لە یادت نەچێت کە ژیانم هەناسەیەکە و
- ئیتر چاوەکانم خۆشی نابینن.
- 8ئەو چاوەی کە ئێستا دەمبینێت لەمەودوا نامبینێت،
- چاوت بڕیوەتە من، بەڵام من بوونم نابێت.
- 9هەور پەرت دەبێت و نامێنێت،
- بە هەمان شێوە ئەوەی دادەبەزێتە ناو جیهانی مردووان سەرناکەوێتەوە.
- 10ئیتر ناگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی و
- دەوروپشتی لە یادی دەکەن.
- 11«لەبەر ئەوە منیش دەمم ناگرم،
- لە تەنگی ڕۆحمەوە قسە دەکەم،
- لە دڵشکاویمەوە سکاڵا دەکەم.
- 12بۆچی پاسەوانت لەسەر داناوم؟
- ئایا من دەریام یان ئەژدیهام؟
- 13ئەگەر بڵێم نوێنەکەم دڵنەواییم دەداتەوە،
- جێگاکەم دڵتەنگییەکەم دەڕەوێنێتەوە،
- 14بە خەون دەمترسێنیت و
- بە مۆتەکە دەمتۆقێنیت.
- 15لەبەر ئەوە گیانم خنکان هەڵدەبژێرێت،
- مردنم پێ باشترە لەم پەیکەرە ئێسکە.
- 16توامەوە، بۆ هەتاهەتایە ناژیم،
- وازم لێ بهێنە، چونکە ڕۆژگارم هیچ واتایەکی نییە.
- 17«مرۆڤ چییە هەتا بایەخی پێبدەیت و
- هەتا بیری خۆتی پێوە خەریک بکەی،
- 18هەموو بەیانییەک بەسەری بکەیتەوە و
- هەموو ساتێک تاقی بکەیتەوە؟
- 19هەتا کەی ڕووت لێم وەرناگێڕیت و
- مۆڵەتم نادەیتێ هەتا تفەکەم قووت بدەم؟
- 20ئەگەر گوناهیشم کردبێت،
- کە تۆ چاودێری مرۆڤیت،
- ئایا هیچ کاردانەوەیەکی لەسەر تۆ هەبووە؟
- بۆچی منت کردووە بە نیشانەی تیری خۆت؟
- ئایا بووم بە بار بەسەر تۆوە؟
- 21ئەی بۆ لە یاخیبوونم خۆش نابیت و
- تاوانم ناسڕیتەوە؟
- چونکە بەم نزیکانە لەناو خاکدا ڕادەکشێم و
- بەدوامدا دەگەڕێیت، بەڵام من بوونم نابێت.»
ئهیوب ٨
- 1ئینجا بیلدەدی شوحی وەڵامی دایەوە:
- 2«هەتا کەی بەم شێوەیە قسە دەکەیت؟
- ئەوەی لە دەمت دێتە دەرەوە ڕەشەبایە.
- 3ئایا خودا دادپەروەری بە لاڕێدا دەبات؟
- ئایا توانادارەکە ڕاستودروستی بەدرۆدەخاتەوە؟
- 4ئەو کاتەی ڕۆڵەکانت گوناهیان دەرهەق بە خودا کرد،
- ئەوا خودا سزای گوناهەکانی خۆیانی بەسەر هێنانەوە.
- 5بەڵام ئەگەر تۆ بەیانییان زوو ڕوو لە خودا بکەیت،
- لە خودای هەرە بەتوانا بپاڕێیتەوە،
- 6ئەگەر تۆ بێگەرد و ڕاست بیت،
- ئەوا هەر ئێستا ئاوڕت لێ دەداتەوە و
- ماڵەکەی خۆتت وەک پاداشت بۆ دەگەڕێنێتەوە.
- 7پاشەڕۆژەکەت هێندە تێروتەسەل دەبێت،
- کە سەرەتاکەت زۆر هەژار بووە.
- 8«پرسیار لە نەوەی ڕابردوو بکە و
- بزانە لە باوباپیرانیانەوە چی فێربوون،
- 9چونکە ئێمە منداڵی دوێنێین و هیچ نازانین،
- ڕۆژگاریشمان لەسەر زەوی وەک سێبەر تێدەپەڕێت.
- 10ئایا ئەو نەوەیە فێرت ناکەن و پێت ناڵێن؟
- یان بە بیری خۆیان قسەت لێ دەرناهێنن؟
- 11ئایا زەل بەبێ زۆنگاو گەشە دەکات،
- یان قامیش بەبێ ئاو شین دەبێت؟
- 12بەڵکو ئەوان کە هێشتا گەشە دەکەن و نەبڕدراون،
- کەچی پێش هەموو گیایەک وشک دەبن،
- 13بەو جۆرەیە سەرگوزەشتەی ژیانی هەموو ئەوانەی خودایان لەبیر کردووە و
- هیوای خوانەناسان لەناودەچێت.
- 14ئەوەی پاڵپشتەکەیەتی دەبڕدرێتەوە،
- پشتی بە تەونی جاڵجاڵۆکە بەستووە.
- 15خۆی بە تەونەکەوە ڕادەگرێت بەڵام دەپچڕێت،
- دەستی پێوە دەگرێت و خۆی ڕاناگرێت.
- 16ئەوانە وەک ڕووەکێکی تەڕ لەژێر تیشکی خۆردان،
- کە لەناو باخچەکەیدا چڵی تازە دەردەکات.
- 17بەسەر کۆمەڵە بەرددا ڕەگ دادەکوتێت و
- بە تاشەبەردەکانەوە خۆیان توند دەگرن.
- 18بەڵام کە لە شوێنی خۆی هەڵکەنرا،
- شوێنەکەی نکۆڵی لێ دەکات و دەڵێ: ”من جێگای تۆ نیم.“
- 19ببینە، خۆشی ژیانەکەی تەنها ئەوەیە،
- کە لە جێگاکەیەوە یەکێکی دیکە چەکەرە دەکات.
- 20«بێگومان خودا ئەو کەسە ڕەت ناکاتەوە کە بێ کەموکوڕی بێت،
- کە هانی خراپەکاران نادات.
- 21کاتێک دەمت پڕ لە پێکەنین دەکات و
- لێوەکانت پڕ لە هوتاف،
- 22ناحەزانت شەرمەزاری لەبەر دەکەن و ڕەشماڵی
- خراپەکارانیش تەفروتوونا دەبن.»