
Season 31 · Episode 21
پهندهكان ١٨: ١ - ٢٤
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
November 15, 202418m 3s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
پهندهكان ١٨: ١ - ٢٤
- 1کەسی دوورەپەرێز دوای ئارەزووی خۆی کەوتووە،
- بە ڕووی هەموو داناییەکی تەواودا دەتەقێتەوە.
- 2گێل خۆشی لە تێگەیشتن نابینێت،
- بەڵکو بە پەخشکردنی ئەوەی لە دڵیدایە.
- 3بە هاتنی خراپەکار سووکایەتیش دێت،
- لەگەڵ شەرمەزاریش ڕیسوایی.
- 4قسەی دەمی مرۆڤ ئاوێکی قووڵە،
- بەڵام سەرچاوەی دانایی کانیاوێکی هەڵقوڵاوە.
- 5نە لایەنگری خراپەکار باشە،
- نە بێبەشکردنی ڕاستودروست لە دادپەروەری.
- 6لێوەکانی کەسی گێل دەیهێننە ناو ناکۆکییەوە،
- دەمی بانگی لێدان دەکات.
- 7دەمی گێل دەبێتە هۆی لەناوچوونی،
- لێوەکانیشی تەڵەن بۆ گیانی.
- 8قسەکانی دەمشڕ وەک پارووی بەتامە،
- شۆڕ دەبێتەوە ناو ورگ.
- 9ئەوەی سست بێت لە کارەکەی
- برای وەستای وێرانکردنە.
- 10ناوی یەزدان قوللەیەکی بەهێزە،
- کەسی ڕاستودروست بۆ ئەوێ ڕادەکات و پەناگیر دەبێت.
- 11سامانی دەوڵەمەند شاری قەڵابەندیەتی،
- وەک شوورایەکی بڵندە بە خەیاڵی ئەو.
- 12پێش شکستهێنان دڵی مرۆڤ بەفیزە،
- بەڵام پێش ڕێزلێنان بێفیزە.
- 13ئەوەی وەڵامی شتێک بداتەوە پێش بیستنی
- دەبێتە مایەی گێلایەتی و شەرمەزاری بۆی.
- 14ڕۆحی مرۆڤ بەرگەی نەخۆشی دەگرێت،
- بەڵام ڕۆحی تێکشکاو کێ بەرگەی دەگرێت؟
- 15دڵی پیاوی تێگەیشتوو زانیاری وەردەگرێت،
- گوێی دانایانیش داوای زانینی لێ دەکات.
- 16دیاری مرۆڤ ڕێگای خۆش دەکات و
- بەرەو ئامادەبوونی گەورە پیاوانی دەبات.
- 17ئەوەی یەکەم جار سکاڵا بکات لەوە دەچێت ڕاست بێت،
- هەتا نزیکەکەی دێت و لێی دەکۆڵێتەوە.
- 18تیروپشک ناکۆکی دەبڕێنێتەوە و
- بەهێزەکان لە یەکتر جیا دەکاتەوە.
- 19خراپە دەرهەق بە برا، ئاشتکردنەوەی لە شاری قەڵابەند سەختترە،
- ناکۆکیش وەک شمشیرەی دەروازەی قەڵایە.
- 20لە بەروبوومی دەمی مرۆڤ سکی تێردەبێت،
- لە دروێنەی لێوەکانی خۆی تێر دەخوات.
- 21مردن و ژیان بە دەست زمانە،
- ئەوەی حەزی لێی بێت بەروبوومەکەی دەخوات.
- 22ئەوەی ژنێکی دەست بکەوێت خێرێکی دەست دەکەوێت،
- ڕەزامەندی یەزدانیش بەدەستدەهێنێت.
- 23هەژار بۆ بەزەیی دەپاڕێتەوە،
- بەڵام دەوڵەمەند بە ڕەقی وەڵام دەداتەوە.
- 24پیاو برادەری زۆر بێت خۆی گرفتار دەکات،
- بەڵام دۆستێک هەیە لە برا نزیکترە.