PLAY PODCASTS
كۆمكار ٢: ١١ - ٣: ١
Season 33 · Episode 4

كۆمكار ٢: ١١ - ٣: ١

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

December 20, 202419m 14s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

كۆمكار ٢: ١١ - ٣: ١

  • 11بەڵام کاتێک سەیری هەموو کارەکانی دەستی خۆمم کرد،
  • لەوانەی کە پێیانەوە ماندوو ببووم،
  • بینیم هەمووی بێ واتا بوون وەک گڤەی با.
  • لەسەر زەوی هیچت بۆ نامێنێتەوە.
  • 12پاشان ئاوڕم دایەوە بۆ ئەوەی دانایی و
  • شێتی و گێلایەتی ببینم،
  • چونکە ئەو کەسەی کە دوای پاشا دێت
  • چی زیاتر دەکات، لەوەی پێشتر کراوە؟
  • 13جا بینیم دانایی لە گێلی بەسوودترە،
  • وەک چۆن ڕووناکی بەسوودترە لە تاریکی.
  • 14دانا چاوی لە سەریدایە،
  • بەڵام گێل بە تاریکیدا دەڕوات،
  • پاشان بۆم دەرکەوت
  • کە هەردووکیان یەک چارەنووسیان هەیە.
  • 15ئینجا لە دڵی خۆمدا گوتم:
  • «ئەوەی لە گێل ڕوودەدات لە منیش ڕوودەدات،
  • ئیتر قازانجی چییە کە من داناتربم؟»
  • لەبەر ئەوە لە دڵی خۆمدا گوتم:
  • «ئەمەش هەر بێ واتایە.»
  • 16نە دانا و نە گێل، هەتاهەتایە یاد ناکرێنەوە،
  • لە ڕۆژانی داهاتوودا هەردووکیان لەبیر دەچنەوە.
  • هەروەک گێل، داناش دەمرێت.
  • 17ئیتر ڕقم لە ژیان هەستا، چونکە ئەوەی لەسەر زەویدا دەکرێت، لەلام خراپە، هەمووی بێ واتایە و گڤەی بایە.
  • 18ڕقم لە هەموو ماندووبوونەکەم هەستا کە لەسەر زەویدا ڕەنجم بۆی کێشا، لەبەر ئەوەی بە ناچاری بۆ ئەو کەسەی بەجێدەهێڵم کە لەپاش خۆم دێت.
  • 19کێ دەزانێت ئەو کەسە دانا دەبێت یان گێل؟ لەگەڵ ئەوەشدا دەست بەسەر هەموو ماندووبوونەکەم دەگرێت کە لەسەر زەویدا ڕەنجم بۆی کێشا. ئەمەش هەر بێ واتایە.
  • 20ئیتر دڵی خۆم بێ ئومێد بووە لە هەموو ئەو ماندووبوونە کە لەسەر زەویدا پێوەی ماندوو بووم.
  • 21لەوانەیە کەسێک بە دانایی و زانین و کارامەییەوە خۆی ماندوو بکات، بەڵام بۆ کەسێک کە پێوەی ماندوو نەبووبێت وەک میرات بەجێی بهێڵێت. هەروەها ئەمەش بێ واتایە و نەهامەتییەکی گەورەیە.
  • 22چی تێدایە بۆ مرۆڤ لە هەموو ئەو ماندووبوون و کۆششەی کە بە دڵەڕاوکێ لەسەر زەویدا ڕەنجی بۆ دەکێشێت؟
  • 23بە درێژایی ژیانی کارەکەی پڕ لە خەم و ئازارە، بگرە لە شەویشدا بیری ئاسوودە نابێت. ئەمەش هەر بێ واتایە.
  • 24لەوە باشتر نییە بۆ مرۆڤ کە بخوات و بخواتەوە و چێژ لە ماندووبوونەکەی ببینێت. هەروەها ئەمەشم بینی کە لە خوداوەیە،
  • 25چونکە بەبێ خودا کێ دەتوانێت بخوات و کێ دەتوانێت خۆشی ببینێت؟
  • 26خودا ئەوەی چاکە لەبەردەمی، دانایی و زانین و دڵخۆشی دەداتێ، گوناهباریش خەریک دەکات بە کۆکردنەوەی ماڵ و سامان و ئەمبارکردنی، هەتا بیداتە ئەو کەسەی کە خودا پەسەندی دەکات. ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە.

كۆمكار ٣

  • 1هەر شتێک وەرزی خۆی هەیە،
  • هەر چالاکییەک لەسەر زەوی کاتی خۆی هەیە: