
Season 33 · Episode 10
كۆمكار ٩: ١٠ - ١٠: ١٠
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
December 26, 202419m 43s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
كۆمكار ٩: ١٠ - ١٠: ١٠
- 10ئەوەی لە دەستت دێت، بەوپەڕی هێز و تواناوە بیکە، چونکە نە کار و نە پلاندانان و نە زانین و نە دانایی نییە لە جیهانی مردووان، ئەوەی تۆ دەچیت بۆ ئەوێ.
- 11دیاردەیەکی نوێم لەسەر زەوی بینی:
- ڕاکردن بۆ سووکەڵەکان نییە و
- جەنگ بۆ پاڵەوانان نییە و
- نان بۆ دانایان نییە و
- دەوڵەمەندی بۆ تێگەیشتووان نییە و
- پەسەندی بۆ زانایان نییە،
- چونکە کات و بەخت تووشی هەمووان دێت.
- 12هەروەها مرۆڤ کاتی خۆی نازانێت:
- وەک ئەو ماسییانەی بە تۆڕێکی لەناوبەر دەبردرێن،
- یان وەک ئەو چۆلەکانەی بە تەڵەوە دەبن،
- ئادەمیزادیش بە هەمان شێوەی ئەوان
- لەناکاو و لە کاتێکی خراپدا دەکەونە تەڵەوە.
- 13ئەم داناییەشم لەسەر زەویدا بینی، لەلای من مەزنە:
- 14شارێکی بچووک و خەڵکێکی کەمی تێدابوو، پاشایەکی مەزن پەلاماری دا و ئابڵوقەی دا و قوللەی مەزنی بەدەوریدا بنیاد نا.
- 15ئەو شارە پیاوێکی هەژاری دانای تێدابوو، بە دانایی خۆی شارەکەی دەرباز کرد. بەڵام کەس ئەو پیاوە هەژارەی لەبیر نەما.
- 16منیش گوتم: «دانایی لە هێز باشترە،» بەڵام دانایی هەژاریش بە سووکی تەماشا دەکرێت و گوێ لە قسەکانی ناگیرێت.
- 17قسەی بە هێمنی لەلایەن دانایان شایانی سەرنجدانە
- زیاتر لە هاواری دەسەڵاتدار لەناو گێلان.
- 18دانایی لە چەکی جەنگ چاکترە،
- بەڵام یەک گوناهبار چاکەیەکی زۆر تێک دەدات.
كۆمكار ١٠
- 1وەک چۆن مێشی مردوو بۆنی خۆش بۆگەن دەکات،
- کەمێک کاری گێلانە دەتوانێت دانایی و ڕێزی کەسێک لەناوبەرێت.
- 2دڵی دانا مەیلی ڕێی ڕاست دەکات،
- دڵی گێلیش مەیلی ڕێی چەوت دەکات.
- 3کە گێل بە ڕێگادا دەڕوات
- گێلی لێ دەبارێت،
- ئیتر گێلایەتییەکەی بۆ هەموو لایەک دیارە.
- 4ئەگەر تووڕەیی فەرمانڕەوا بەسەرتدا جۆشا،
- شوێنی کاری خۆت بەجێمەهێڵە،
- چونکە هێمنی هەڵەی گەورە ئارام دەکاتەوە.
- 5خراپەیەک هەیە لەسەر زەویدا بینیم،
- وەک هەڵەیەکی مەزنە لەلایەن فەرمانڕەوا:
- 6گێل زۆر جار لە پلەوپایەی بەرز دادەنرێت و
- دەوڵەمەندەکانیش لە شوێنە نزمەکان دادەنیشن.
- 7بینیم خزمەتکاران ئەسپ سوار بوون و
- میران پیادە بوون وەک خزمەتکار.
- 8ئەوەی چاڵ هەڵکەنێت خۆی تێی دەکەوێت،
- ئەوەی دیوار بڕووخێنێت مار پێیەوە دەدات.
- 9ئەوەی بەرد هەڵبکەنێت ئازاری پێوە دەبینێت،
- ئەوەی دار ببڕێت لە مەترسییەکەیدا دەبێت.
- 10ئەگەر تەور کول بێت و
- دەمی تیژ نەکرێت،
- هێزی زیاتری دەوێت،
- بەڵام دانایی بەسوودە بۆ سەرکەوتن.