PLAY PODCASTS
په‌نده‌كان ١٧: ١ - ٢٨
Season 31 · Episode 20

په‌نده‌كان ١٧: ١ - ٢٨

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

November 14, 202420m 29s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

په‌نده‌كان ١٧: ١ - ٢٨

  • 1باشترە پارووێکی وشک بە ئارامییەوە
  • لە ماڵێکی پڕ لە خوانی ئامادەکراو، بە ناکۆکی.
  • 2بەندەی وریا بەسەر کوڕی شەرمەزاردا زاڵ دەبێت و
  • لەگەڵ برایانی میرات بەشدەکات.
  • 3بۆتە بۆ زیوە و کوورە بۆ زێڕ،
  • یەزدانیش دڵ تاقی دەکاتەوە.
  • 4بەدکار گوێ لە لێوی خراپ دەگرێت،
  • درۆزنیش گوێ دەداتە زمانی گرفتخواز.
  • 5ئەوەی گاڵتە بە هەژار بکات سووکایەتی بە دروستکەرەکەی دەکات،
  • ئەوەی بە بەڵا دڵی خۆشبێت بێ سزا دەرناچێت.
  • 6منداڵی منداڵ تاجی پیرانە،
  • شانازی کوڕانیش دایک و باوکانن.
  • 7قسەی نەستەق لە گێل ناوەشێتەوە،
  • لەوەش زیاتر قسەی درۆ لە میر.
  • 8بەرتیل بەردی گرانبەهایە لەبەرچاوی خاوەنەکەی،
  • ڕوو لە هەر لایەک بکات سەردەکەوێت.
  • 9ئەوەی تاوان دادەپۆشێت پەرە بە خۆشەویستی دەدات،
  • بەڵام ئەوەی باسی بابەتەکە بکاتەوە دۆستی نزیک لە یەکتر جیا دەکاتەوە.
  • 10سەرزەنشتکردنێک بۆ تێگەیشتوو
  • قووڵترە لە سەد جار دارکاریکردن بۆ گێل.
  • 11کەسی خراپ تەنها داواکاری یاخی بوونە،
  • لەبەر ئەوە نێردراوێکی دڵڕەقی بۆ دەنێردرێت.
  • 12باشترە تووشی دەڵەورچێکی سک سووتاو بیت،
  • نەک گێلێک لە گێلایەتییەکەی خۆی.
  • 13ئەوەی پاداشتی چاکە بە خراپە بداتەوە،
  • خراپە ماڵی بەرنادات.
  • 14دەستپێکردنی ناکۆکی وەک تەقینی بەنداوە،
  • جا پێش ئەوەی ناکۆکییەکە بتەقێتەوە وازی لێبهێنە.
  • 15بێتاوانکردنی خراپەکار و تاوانبارکردنی ڕاستودروست،
  • هەردووک قێزەونن لەلای یەزدان.
  • 16بۆچی پارە بکەوێتە دەست پیاوی گێل؟
  • کە ئارەزووی نییە بۆ کڕینی دانایی!
  • 17برادەر هەموو کاتێک خۆشەویستی خۆی دەردەبڕێت،
  • براش بۆ تەنگانە لەدایک دەبێت.
  • 18کەسی تێنەگەیشتوو تەوقە دەکات و
  • بە تەواوی دەبێتە کەفیلی دراوسێکەی.
  • 19ئەوەی حەز لە ناکۆکی بکات حەز لە گوناه دەکات،
  • ئەوەی دەرگای خۆی بڵند بکات داوای شکان دەکات.
  • 20ئەوەی دڵخراپ بێت چاکە نایەتە ڕێی،
  • ئەوەی زمان خوار بێت تووشی خراپە دەبێت.
  • 21ئەوەی گێلی ببێت تووشی خەفەت دەبێت،
  • باوکی ڕۆڵەی دەبەنگیش دڵخۆشی نابینێت.
  • 22دڵی شادمان تەندروستی دەبەخشێت،
  • بەڵام ڕۆحی تێکشکاو ئێسک وشک دەکات.
  • 23بەدکار بە نهێنی بەرتیل وەردەگرێت
  • تاکو ڕێچکەی دادپەروەری خوار بکاتەوە.
  • 24کەسی تێگەیشتوو چاوی لەسەر داناییە،
  • بەڵام گێل چاودەبڕێتە ئەوپەڕی زەوی.
  • 25کوڕی گێل خەمە بۆ باوکی و
  • تاڵییە بۆ ئەو دایکەی لێی بووە.
  • 26پێبژاردن بە کەسی ڕاستودروست باش نییە،
  • هەروەها دارکاریکردنی کەسی خانەدان لەبەر دەستپاکی.
  • 27ئەوەی قسەی خۆی ڕاگرێت خاوەن زانیارییە،
  • ئەوەی ڕۆح ئارام بێت پیاوی تێگەیشتنە.
  • 28تەنانەت گێلیش کە بێدەنگ بێت بە دانا دادەنرێت،
  • ئەوەی لێویشی لێک نەکاتەوە بە تێگەیشتوو.