PLAY PODCASTS
عه‌زڕا ١: ٢ - ٢: ٧٠
Season 23 · Episode 2

عه‌زڕا ١: ٢ - ٢: ٧٠

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

May 6, 202417m 7s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

عه‌زڕا ١: ٢ - ٢: ٧٠

  • 2«کۆرشی پاشای فارس ئاوا دەڵێت:
  • «”یەزدان، خودای ئاسمان هەموو شانشینەکانی زەوی داوەتە دەستم، ڕایسپاردووم پەرستگایەکی لە ئۆرشەلیمی یەهودا بۆ بنیاد بنێم.
  • 3هەرکەسێک لە ئێوە کە سەر بە گەلەکەی ئەوە، با خودای خۆی لەگەڵ بێت و بەرەو ئۆرشەلیمی یەهودا بڕوات، پەرستگاکەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بنیاد بنێتەوە، ئەو یەزدانەی کە لە ئۆرشەلیمە.
  • 4هەرکەسێکیش لە هەر شوێنێک کە تێیدا ئاوارەیە و ماوەتەوە، با دانیشتووانی شوێنەکەی بە زێڕ و زیو و کەلوپەل و ئاژەڵی ماڵی یارمەتی بدەن، لەگەڵ ئەو بەخشینە ئازادانەی کە دەیبەخشن بۆ پەرستگای خودا لە ئۆرشەلیم.“»
  • 5ئینجا گەورەی بنەماڵەکانی یەهودا و بنیامین لەگەڵ کاهین و لێڤییەکان، هەموو ئەوانەی خودا ڕۆحی هەژاندن، هەستان بۆ ئەوەی بچنە ئۆرشەلیم تاکو لەوێ ماڵەکەی یەزدان بنیاد بنێنەوە.
  • 6هەموو دراوسێکانیان بە قاپوقاچاغی زێڕ و زیو، بە کەلوپەل و ئاژەڵی ماڵی و بە دیاری نایاب یارمەتییان دان، سەرباری هەموو بەخشینە ئازادەکان.
  • 7کۆرشی پاشاش قاپوقاچاغەکانی پەرستگای یەزدانی دەرهێنا، ئەوانەی نەبوخودنەسر لە ئۆرشەلیمەوە دەریهێنابوون و لە پەرستگای خوداوەندەکەی خۆی داینابوو.
  • 8کۆرشی پاشای فارس لەسەر دەستی میترەداتی خەزنەدار دەریهێنا، ئەویش بۆ شێشبەچەری میری یەهودای ژماردن.
  • 9ئەمەش ژمارەکەیانە:
  • سی لەگەنی زێڕین و هەزار لەگەنی زیوین؛
  • بیست و نۆ تاوەی زیوین؛
  • 10سی جامی زێڕین لەگەڵ چوار سەد و دە جامی زیوین؛
  • هەزار پارچە قاپوقاچاغی دیکە.
  • 11هەموو ئەو قاپوقاچاغەنەی لە زێڕ و زیو بوون، پێنج هەزار و چوار سەد پارچە بوون.
  • لەگەڵ سەرکەوتنی ڕاپێچکراوەکان لە بابلەوە بۆ ئۆرشەلیم شێشبەچەر هەموو ئەمانەی لەگەڵ خۆی هێنا.

عه‌زڕا ٢

  • 1ئەمانەش خەڵکی هەرێمەکەن، ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕانەوە، ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل بۆ بابل ڕاپێچی کردبوون (ئەوان گەڕانەوە ئۆرشەلیم و یەهودا، هەریەکە بۆ شارۆچکەکەی خۆی،
  • 2لەگەڵ زروبابل، یەشوع، نەحەمیا، سەرایا، ڕەعێلایا، مۆردەخای، بیلشان، میسپار، بیگڤەی، ڕەحوم و بەعەنا):
  • ژمارەی پیاوانی گەلی ئیسرائیل:
  • 3نەوەی پەرعۆش، دوو هەزار و سەد و حەفتا و دوو؛
  • 4نەوەی شەفەتیا، سێ سەد و حەفتا و دوو؛
  • 5نەوەی ئارەح، حەوت سەد و حەفتا و پێنج؛
  • 6نەوەی پەحەت‌مۆئاب لە نەوەی یێشوع و یۆئاب، دوو هەزار و هەشت سەد و دوازدە؛
  • 7نەوەی ئیلام، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛
  • 8نەوەی زەتو، نۆ سەد و چل و پێنج؛
  • 9نەوەی زەکای، حەوت سەد و شەست؛
  • 10نەوەی بانی، شەش سەد و چل و دوو؛
  • 11نەوەی بێڤەی، شەش سەد و بیست و سێ؛
  • 12نەوەی عەزگاد، هەزار و دوو سەد و بیست و دوو؛
  • 13نەوەی ئەدۆنیقام، شەش سەد و شەست و شەش؛
  • 14نەوەی بیگڤەی، دوو هەزار و پەنجا و شەش؛
  • 15نەوەی عادین، چوار سەد و پەنجا و چوار؛
  • 16نەوەی ئاتێر لە حەزقیا، نەوەد و هەشت؛
  • 17نەوەی بێسای، سێ سەد و بیست و سێ؛
  • 18نەوەی یۆرا، سەد و دوازدە؛
  • 19نەوەی حاشوم، دوو سەد و بیست و سێ؛
  • 20نەوەی گیبار، نەوەد و پێنج.
  • 21پیاوانی بێت‌لەحم، سەد و بیست و سێ؛
  • 22پیاوانی نەتۆفا، پەنجا و شەش؛
  • 23پیاوانی عەناتۆت، سەد و بیست و هەشت؛
  • 24پیاوانی عەزماڤێت، چل و دوو؛
  • 25پیاوانی قیریەت یەعاریم، کەفیرا و بئێرۆت، حەوت سەد و چل و سێ؛
  • 26پیاوانی ڕامە و گەڤەع، شەش سەد و بیست و یەک؛
  • 27پیاوانی میخماس، سەد و بیست و دوو؛
  • 28پیاوانی بێت‌ئێل و عای، دوو سەد و بیست و سێ؛
  • 29پیاوانی نەبۆ، پەنجا و دوو؛
  • 30پیاوانی مەگبیش، سەد و پەنجا و شەش؛
  • 31پیاوانی ئیلامەکەی دیکە، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛
  • 32پیاوانی حاریم، سێ سەد و بیست؛
  • 33پیاوانی لۆد، حادید و ئۆنۆ، حەوت سەد و بیست و پێنج؛
  • 34پیاوانی ئەریحا، سێ سەد و چل و پێنج؛
  • 35پیاوانی سەنائا، سێ هەزار و شەش سەد و سی.
  • 36کاهینەکان:
  • نەوەی یەدایا لە بنەماڵەی یێشوع، نۆ سەد و حەفتا و سێ.
  • 37نەوەی ئیمێر، هەزار و پەنجا و دوو.
  • 38نەوەی پەشحور، هەزار و دوو سەد و چل و حەوت.
  • 39نەوەی حاریم، هەزار و حەڤدە.
  • 40لێڤییەکان:
  • نەوەی یێشوع و قەدمیێل لە نەوەی هۆدەڤیا، حەفتا و چوار.
  • 41گۆرانیبێژەکان:
  • نەوەی ئاساف، سەد و بیست و هەشت.
  • 42نەوەی دەرگاوانەکانی پەرستگا:
  • نەوەکانی
  • شەلوم، ئاتێر، تەلمۆن، عەقوڤ، حەتیتا و شۆڤای، هەموویان سەد و سی و نۆ.
  • 43خزمەتکارانی پەرستگا:
  • نەوەکانی
  • چیحا، حەسوفا، تەباعۆت،
  • 44قێرۆس، سیعەها، پادۆن،
  • 45لەڤانا، حەگاڤا، عەقوڤ،
  • 46حاگاڤ، شەلمای، حانان،
  • 47گیدێل، گەحەر، ڕەئایا،
  • 48ڕەچین، نەقۆدا، گەزام،
  • 49عوزە، پاسێیەح، بێسەی،
  • 50ئەسنا، مەعونیم، نەفوسیم،
  • 51بەقبوق، حەقوفا، حەرحور،
  • 52بەچلوت، مەحیدا، حەرشا،
  • 53بەرقۆس، سیسرا، تەمەح،
  • 54نەچیەح و حەتیفا.
  • 55نەوەی خزمەتکارەکانی سلێمان:
  • نەوەکانی
  • سۆتەی، هەسۆفەرەت، پەرودا،
  • 56یەعلا، دەرکۆن، گیدێل،
  • 57شەفەتیا، حەتیل،
  • پۆخەرەت‌هەچەڤایم و ئامی.
  • 58سەرجەم خزمەتکارانی پەرستگا و نەوەکانی خزمەتکارانی سلێمان، سێ سەد و نەوەد و دوو بوون.
  • 59ئەمانەش ئەوانەن کە لە شارۆچکەکانی تێل‌مەلەح، تێل‌حەرشا، کەروڤ، ئەدۆن و ئیمێرەوە سەرکەوتن، بەڵام نەیانتوانی پێناسەی بنەماڵە و ڕەچەڵەکیان دیاری بکەن کە لە نەوەی ئیسرائیلن:
  • 60نەوەکانی
  • دەلایا، تۆڤییا و نەقۆدا، شەش سەد و پەنجا و دوو.
  • 61لە نەوەی کاهینەکانیش:
  • نەوەکانی
  • حۆڤەیا، هەقۆچ و بەرزیلەی، کە کچێکی بەرزیلەیی گلعادی هێنا و ناوی ئەوی لێنرا.
  • 62ئەمانە بەدوای ڕەچەڵەکنامەکانیاندا گەڕان، بەڵام نەدۆزرانەوە، لەبەر ئەوە لە کاهینیێتی قەدەغە کران.
  • 63پارێزگارەکە پێی گوتن کە نابێت لە خواردنە هەرەپیرۆزەکان بخۆن هەتا ئەو کاتەی کاهینێک بۆ ئوریم و تومیم دادەنرێت.
  • 64هەموو کۆمەڵەکە پێکەوە چل و دوو هەزار و سێ سەد و شەست کەس بوون،
  • 65جگە لە خزمەتکار و کارەکەرەکانیان کە حەوت هەزار و سێ سەد و سی و حەوت کەس بوون، هەروەها دوو سەد گۆرانیبێژی پیاو و ژنیان هەبوو.
  • 66حەوت سەد و سی و شەش ئەسپ، دوو سەد و چل و پێنج هێستر،
  • 67چوار سەد و سی و پێنج وشتر و شەش هەزار و حەوت سەد و بیست گوێدرێژیشیان لەگەڵدا بوو.
  • 68هەندێک لە گەورەی بنەماڵەکان لە کاتی گەیشتنیان بۆ ماڵی یەزدان لە ئۆرشەلیم، بە خواستی دڵی خۆیان بەخشینی ئازادیان پێشکەش کرد بۆ ماڵی یەزدان، بۆ بنیادنانەوەی ماڵی یەزدان لە شوێنەکەی خۆی.
  • 69بەپێی توانای خۆیان بە گەنجینەی بەڕێوەبردنی کارەکەیان بەخشی، شەست و یەک هەزار درهەمی زێڕ و پێنج هەزار مەنای زیو، لەگەڵ سەد کراس بۆ کاهینەکان.
  • 70کاهین، لێڤی، گۆرانیبێژ، دەرگاوان و خزمەتکارانی پەرستگا، لەگەڵ هەندێک کەسانی دیکە، لە شارۆچکەکانی خۆیاندا نیشتەجێ بوون، پاشماوەی ئیسرائیلییەکانیش لە شارۆچکەکانی خۆیان نیشتەجێ بوون.