PLAY PODCASTS
نه‌حمیا ٧: ١ - ٧٣
Season 24 · Episode 9

نه‌حمیا ٧: ١ - ٧٣

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

May 20, 202416m 55s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

نه‌حمیا ٧: ١ - ٧٣

  • 1ئەوە بوو کە شووراکە بنیاد نراوە و دەرگاکانم دانا، دەرگاوان و گۆرانیبێژ و لێڤییەکان دانران.
  • 2فەرمانم کرد حەنانی برام و حەنەنیای سەرۆکی قەڵاکە سەرپەرشتی ئۆرشەلیم بکەن، چونکە حەنەنیا پیاوێکی دەستپاک بوو، لەوانی دیکە زیاتر لە خودا دەترسا.
  • 3پێم گوتن: «هەتا خۆر گەرم نەبێت، نابێت دەروازەکانی ئۆرشەلیم بکرێنەوە. دەبێ دەرگاوانەکان پێش ڕۆیشتنیان دەرگاکان دابخەن و شمشیرەیان لێبدەن. هەروەها هەندێک دانیشتووانی ئۆرشەلیم بکرێنە پاسەوان، هەندێکیان لە شوێنی پاسەوانی دیاریکراوی خۆیان و هەندێکیشیان بەرامبەری ماڵەکەی خۆیان.»
  • 4شارەکە بەرفراوان و گەورە بوو، گەلێکی کەمیش لەناویدا بوو، هێشتا ماڵەکان بنیاد نەنرابوون.
  • 5ئیتر خودا خستییە دڵمەوە کە خانەدان و کاربەدەست و گەل کۆبکەمەوە بۆ تۆمارکردنی ڕەچەڵەکیان، جا تۆماری ڕەچەڵەکنامەی ئەوانەم دۆزییەوە کە یەکەم جار لە ڕاپێچکراوی گەڕابوونەوە، بینیم ئەمەی تێدا نووسراوە:
  • 6ئەمانەش خەڵکی هەرێمەکەن، ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕانەوە، ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل ڕاپێچی کردبوون (ئەوان گەڕانەوە ئۆرشەلیم و یەهودا، هەریەکە بۆ شارۆچکەکەی خۆی.
  • 7ئەوانەی لەگەڵ زروبابل هاتنەوە، یەشوع، نەحەمیا، عەزەریا، ڕەعەمیا، نەحەمانی، مۆردەخای، بیلشان، میسپەرەت، بیگڤەی، نەحوم و بەعەنا.)
  • ژمارەی پیاوانی گەلی ئیسرائیل:
  • 8نەوەی پەرعۆش، دوو هەزار و سەد و حەفتا و دوو؛
  • 9نەوەی شەفەتیا، سێ سەد و حەفتا و دوو؛
  • 10نەوەی ئارەح، شەش سەد و پەنجا و دوو؛
  • 11نەوەی پەحەت‌مۆئاب لە نەوەی یێشوع و یۆئاب، دوو هەزار و هەشت سەد و هەژدە؛
  • 12نەوەی ئیلام، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛
  • 13نەوەی زەتو، هەشت سەد و چل و پێنج؛
  • 14نەوەی زەکای، حەوت سەد و شەست؛
  • 15نەوەی بەنوی، شەش سەد و چل و هەشت؛
  • 16نەوەی بێڤەی، شەش سەد و بیست و هەشت؛
  • 17نەوەی عەزگاد، دوو هەزار و سێ سەد و بیست و دوو؛
  • 18نەوەی ئەدۆنیقام، شەش سەد و شەست و حەوت؛
  • 19نەوەی بیگڤەی، دوو هەزار و شەست و حەوت؛
  • 20نەوەی عادین، شەش سەد و پەنجا و پێنج؛
  • 21نەوەی ئاتێر لە حەزقیا، نەوەد و هەشت؛
  • 22نەوەی حاشوم، سێ سەد و بیست و هەشت؛
  • 23نەوەی بێسای، سێ سەد و بیست و چوار؛
  • 24نەوەی حاریف، سەد و دوازدە؛
  • 25نەوەی گبعۆن، نەوەد و پێنج.
  • 26پیاوانی بێت‌لەحم و نەتۆفا، سەد و هەشتا و هەشت؛
  • 27پیاوانی عەناتۆت، سەد و بیست و هەشت؛
  • 28پیاوانی بێت‌عەزماڤێت، چل و دوو؛
  • 29پیاوانی قیریەت یەعاریم، کەفیرا و بئێرۆت، حەوت سەد و چل و سێ؛
  • 30پیاوانی ڕامە و گەڤەع، شەش سەد و بیست و یەک؛
  • 31پیاوانی میخماس، سەد و بیست و دوو؛
  • 32پیاوانی بێت‌ئێل و عای، سەد و بیست و سێ؛
  • 33پیاوانی نەبۆکەی دیکە، پەنجا و دوو؛
  • 34پیاوانی ئیلامەکەی دیکە، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛
  • 35پیاوانی حاریم، سێ سەد و بیست؛
  • 36پیاوانی ئەریحا، سێ سەد و چل و پێنج؛
  • 37پیاوانی لۆد، حادید و ئۆنۆ، حەوت سەد و بیست و یەک؛
  • 38پیاوانی سەنائا، سێ هەزار و نۆ سەد و سی.
  • 39کاهینەکان:
  • نەوەی یەدایا لە بنەماڵەی یێشوع، نۆ سەد و حەفتا و سێ؛
  • 40نەوەی ئیمێر، هەزار و پەنجا و دوو؛
  • 41نەوەی پەشحور، هەزار و دوو سەد و چل و حەوت؛
  • 42نەوەی حاریم، هەزار و حەڤدە.
  • 43لێڤییەکان:
  • نەوەی یێشوع لە نەوەی قەدمیێل، لە نەوەی هۆدەڤیا، حەفتا و چوار.
  • 44گۆرانیبێژەکان:
  • نەوەی ئاساف، سەد و چل و هەشت.
  • 45دەرگاوانەکان:
  • نەوەکانی
  • شەلوم، ئاتێر، تەلمۆن، عەقوڤ، حەتیتا و شۆڤای، سەد و سی و هەشت.
  • 46خزمەتکارانی پەرستگا:
  • نەوەکانی
  • چیحا، حەسوفا، تەباعۆت،
  • 47قێرۆس، سیعا، پادۆن،
  • 48لەڤانا، حەگابا، شەلمای،
  • 49حانان، گیدێل، گەحەر،
  • 50ڕەئایا، ڕەچین، نەقۆدا،
  • 51گەزام، عوزە، پاسێیەح،
  • 52بێسەی، مەعونیم، نەفوسیم،
  • 53بەقبوق، حەقوفا، حەرحور،
  • 54بەچلوت، مەحیدا، حەرشا،
  • 55بەرقۆس، سیسرا، تەمەح،
  • 56نەچیەح و حەتیفا.
  • 57نەوەی خزمەتکارەکانی سلێمان:
  • نەوەکانی
  • سۆتەی، سۆفەرەت، پەریدا،
  • 58یەعلا، دەرکۆن، گیدێل،
  • 59شەفەتیا، حەتیل، پۆخەرەت‌هەچەڤایم و ئامۆن.
  • 60سەرجەم خزمەتکارانی پەرستگا و نەوەکانی خزمەتکارانی سلێمان، سێ سەد و نەوەد و دوو بوون.
  • 61ئەمانەش ئەوانەن کە لە شارۆچکەکانی تێل‌مەلەح، تێل‌حەرشا، کەروڤ، ئەدۆن و ئیمێرەوە سەرکەوتن، بەڵام نەیانتوانی پێناسەی بنەماڵە و ڕەچەڵەکیان دیاری بکەن کە لە نەوەی ئیسرائیلن:
  • 62نەوەکانی
  • دەلایا و تۆڤییا و نەقۆدا، شەش سەد و چل و دوو.
  • 63لە کاهینەکانیش:
  • نەوەکانی
  • حۆڤەیا، هەقۆچ و بەرزیلەی، کە کچێکی بەرزیلەیی گلعادی هێنا و ناوی ئەوی لێنرا.
  • 64ئەمانە بەدوای ڕەچەڵەکنامەکانیاندا گەڕان، بەڵام نەدۆزرانەوە، لەبەر ئەوە لە کاهینیێتی قەدەغە کران.
  • 65پارێزگارەکە پێی گوتن کە نابێت لە خواردنە هەرەپیرۆزەکان بخۆن هەتا ئەو کاتەی کاهینێک بۆ ئوریم و تومیم دادەنرێت.
  • 66هەموو کۆمەڵەکە پێکەوە چل و دوو هەزار و سێ سەد و شەست کەس بوون،
  • 67جگە لە خزمەتکار و کارەکەرەکانیان کە حەوت هەزار و سێ سەد و سی و حەوت کەس بوون، هەروەها دوو سەد و چل و پێنج گۆرانیبێژی پیاو و ژنیان هەبوو.
  • 68حەوت سەد و سی و شەش ئەسپ، دوو سەد و چل و پێنج هێستر،
  • 69چوار سەد و سی و پێنج وشتر، شەش هەزار و حەوت سەد و بیست گوێدرێژ هەبوون.
  • 70هەندێک لە گەورەی بنەماڵەکان بەخشینیان بۆ کارەکە پێشکەش کرد. پارێزگارەکە هەزار درهەم زێڕی بە گەنجینە و پەنجا تاس و پێنج سەد و سی کراسی بە کاهینەکان بەخشی.
  • 71هەندێکیش لە گەورەی بنەماڵەکان بەخشینیان دایە گەنجینەی بەڕێوەبردنی کارەکە، بیست هەزار درهەمی زێڕ و دوو هەزار و دوو سەد مەنای زیو.
  • 72ئەوەی پاشماوەی گەل بەخشییان، بیست هەزار درهەمی زێڕ، دوو هەزار مەنای زیو، لەگەڵ شەست و حەوت کراس بۆ کاهینەکان.
  • 73کاهین، لێڤی، دەرگاوان، گۆرانیبێژ و خزمەتکارانی پەرستگا، لەگەڵ هەندێک کەسی دیکە و پاشماوەی ئیسرائیلییەکان لە شارۆچکەکانیان نیشتەجێ بوون.
  • کاتێک مانگی حەوت هات، نەوەی ئیسرائیل لە شارۆچکەکانی خۆیان بوون.