PLAY PODCASTS
هۆشه‌ع ٥: ١٣ - ٦: ١١
Season 48 · Episode 10

هۆشه‌ع ٥: ١٣ - ٦: ١١

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

September 4, 202521m 8s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

هۆشه‌ع ٥: ١٣ - ٦: ١١

  • 13«کاتێک ئەفرایم نەخۆشییەکەی خۆی بینی و
  • یەهوداش ناسۆرەکەی خۆی،
  • ئینجا ئەفرایم چووە لای ئاشور و
  • بەدوای پاشا گەورەکەدا ناردی.
  • بەڵام ناتوانێت چارەسەرتان بکات و
  • برینەکەتان لەسەر لاببات.
  • 14من بۆ ئەفرایم وەک شێرم و
  • بۆ بنەماڵەی یەهوداش وەک بەچکە شێر،
  • چونکە من پارچەپارچەیان دەکەم و دەڕۆم،
  • دەبەم و فریادڕەسیش نییە،
  • 15دەڕۆم و دەگەڕێمەوە بۆ شوێنەکەی خۆم
  • هەتا دان بە تاوانەکەیان دەنێن و
  • ڕوویان لە من دەکەن،
  • لە تەنگانەیاندا بە پەرۆشەوە ڕوویان لە من دەکەن.»

هۆشه‌ع ٦

  • 1«وەرن، با بگەڕێینەوە لای یەزدان،
  • چونکە ئەو پارچەپارچەی کردووین و
  • هەر ئەویش چارەسەرمان دەکات.
  • ئەو برینداری کردووین و
  • هەر ئەویش برینەکانمان ساڕێژ دەکات.
  • 2دوای دوو ڕۆژ دەمانژیێنێتەوە،
  • لە ڕۆژی سێیەمدا هەڵماندەستێنێتەوە
  • بۆ ئەوەی ئێمە لەبەردەمیدا بژین.
  • 3با دان بە یەزداندا بنێین،
  • با تێبکۆشین بۆ ئەوەی دانی پێدا بنێین.
  • بێگومان وەک چۆن ڕۆژ هەڵدێت
  • ئاواش یەزدان دەردەکەوێت،
  • وەک بارانی زستان دێتە لامان،
  • وەک بەهارە باران کە زەوی ئاو دەدات.»
  • 4«ئەی ئەفرایم، چیت لێ بکەم؟
  • ئەی یەهودا، چیت لێ بکەم؟
  • خۆشویستنی ئێوە وەک هەوری بەیانییان وایە،
  • وەک ئەو شەونمەی بە زوویی دەڕوات.
  • 5لەبەر ئەوە بە پێغەمبەران پارچەپارچەم کردن،
  • بە وشەکانی دەمم ئێوەم کوشت،
  • حوکمەکەشم وەک ڕووناکی دەرکەوت،
  • 6چونکە میهرەبانیم دەوێ نەک قوربانی،
  • لەلای من خواناسی لە قوربانی سووتاندن گرنگترە.
  • 7بەڵام ئەوان وەک ئادەم سەرپێچی پەیمانیان کرد،
  • لەوێدا ناپاکییان لە من کرد.
  • 8گلعاد شاری خراپەکارانە و
  • بە خوێن پێپەستە.
  • 9وەک چۆن جەردە بۆسە بۆ کەسێک دەنێنەوە،
  • ئاواش دەستەی کاهینەکان،
  • لە ڕێگادا ڕووەو شەخەم خەڵک دەکوژن،
  • بەدڕەوشتی ئەنجام دەدەن.
  • 10لە بنەماڵەی ئیسرائیلدا کارێکی تۆقێنەر دەبینم،
  • لەوێدا ئەفرایم لەشفرۆشی دەکات،
  • ئیسرائیل گڵاوە.
  • 11«تۆش ئەی یەهودا،
  • ڕۆژی لێپێچینەوەت بۆ دیاریکراوە.
  • «هەر کاتێک بمەوێت ڕاپێچکراوانی گەلەکەم دەگەڕێنمەوە،