PLAY PODCASTS
هۆشه‌ع ٢: ١٦ - ٣: ٣
Season 48 · Episode 5

هۆشه‌ع ٢: ١٦ - ٣: ٣

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

August 30, 202521m 28s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

هۆشه‌ع ٢: ١٦ - ٣: ٣

  • 16یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا دەبێت،
  • پێم دەڵێیت: ”مێردەکەم“ و
  • چیتر پێم ناڵێیت: ”گەورەم.“
  • 17ناوی بەعلەکان لە دەمی دادەماڵم و
  • ئیتر ناویان ناهێنێت.
  • 18لەو ڕۆژەدا پەیمانێکیان بۆ دەبەستم
  • لەگەڵ ئاژەڵی کێوی و باڵندەکانی ئاسمان و
  • خشۆکەکانی زەوی.
  • کەوان و شمشێر و جەنگ
  • لە خاکەکەدا بنبڕ دەکەم و
  • وایان لێ دەکەم بە ئاسوودەیی پاڵ بکەون.
  • 19بۆ هەتاهەتایە بۆ خۆم نیشانت دەکەم و
  • بە ڕاستودروستی و دادوەری،
  • بە خۆشەویستی نەگۆڕ و بەزەیی بۆ خۆمت نیشان دەکەم.
  • 20بە دڵسۆزییەوە بۆ خۆم نیشانت دەکەم و
  • دان بە یەزداندا دەنێیت.
  • 21«یەزدان دەفەرموێت:
  • لەو ڕۆژەدا من کاردانەوەم دەبێت،
  • من کاردانەوەم بەرامبەر بە ئاسمان دەبێت و
  • ئەوانیش کاردانەوەیان بەرامبەر بە زەوی دەبێت،
  • 22زەویش کاردانەوەی بەرامبەر بە دانەوێڵە و
  • شەرابی نوێ و زەیت دەبێت،
  • ئەوانیش کاردانەوەیان بەرامبەر بە یەزرەعیل دەبێت.
  • 23لە خاکەکەدا بۆ خۆم دەیچێنم،
  • بەزەییم دێتەوە بەوانەی کە فەرمووم ”بەزەییم پێیاندا نایەتەوە.“
  • ئەوانەی کە پێیان دەگوترا ”گەلی من نین“ پێیان دەڵێم: ”ئێوە گەلی منن.“
  • ئەوانیش دەڵێن: ”تۆ خودای ئێمەیت.“»

هۆشه‌ع ٣

  • 1یەزدان پێی فەرمووم: «دیسان بڕۆ ژنەکەت خۆشبوێتەوە، هەرچەندە خاوەنی دۆستە و داوێنپیسە، وەک خۆشەویستی یەزدان بۆ نەوەی ئیسرائیل، ئەوانیش ڕوویان لە خوداکانی دیکە کردووە و نانی کشمیشیان خۆشدەوێت.»
  • 2منیش دیسان بە پازدە شاقل زیو و بارێک و دوو قەزناخ جۆ کڕیمەوە،
  • 3پێم گوت: «ماوەیەکی درێژ لەگەڵ من دەژیت، بێ ئەوەی داوێنپیسی بکەیت و بۆ هیچ پیاوێک بیت، هەروەها منیش بە هەمان شێوە دەبم بۆت.»