
Season 46 · Episode 15
دانیال ٦: ١٨ - ٧: ١
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
June 28, 202514m 48s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
دانیال ٦: ١٨ - ٧: ١
- 18ئیتر پاشا گەڕایەوە کۆشکەکەی و بەبێ خواردن و ڕابواردن شەوی بەسەربرد و خەوی لێ زڕا.
- 19بەیانی زوو پاشا هەستا و بە پەلە چووە لای چاڵی شێرەکان.
- 20کاتێک لە چاڵەکە نزیک بووەوە، بە دەنگێکی پڕ لە ئازارەوە بانگی دانیالی کرد و گوتی: «ئەی دانیال، بەندەی خودای زیندوو! ئایا ئەو خودایەی بەردەوام دەیپەرستیت توانی لە شێرەکان ڕزگارت بکات؟»
- 21دانیالیش وەڵامی دایەوە: «ئەی پاشا، هەتاهەتایە هەر بژی!
- 22خوداکەم فریشتەکەی خۆی نارد و دەمی شێرەکانی داخست، هیچ زیانیان پێ نەگەیاندم، چونکە لەبەردەم ئەو بێتاوان بووم. ئەی پاشا، لەبەردەم تۆشدا هیچ تاوانێکم نەکردووە.»
- 23پاشا دڵی خۆش بوو، فەرمانی دا دانیال لە چاڵەکە سەربخەن. دانیال لە چاڵەکەوە سەرخرا و هیچ زیانێکی پێ نەگەیشتبوو، چونکە پشتی بە خودای خۆی بەست.
- 24ئینجا پاشا فەرمانی دا، ئەو پیاوانەیان هێنا کە سکاڵایان لە دانیال کرد و فڕێیان دانە ناو چاڵی شێرەکان، خۆیان و ژن و منداڵەکانیان. هێشتا نەگەیشتبوونە بن چاڵەکە، شێرەکان پەلاماریان دان و هەموو ئێسکەکانیان تێکشکاندن.
- 25دوای ئەوە داریوشی پاشا ئەمەی بۆ هەموو گەل و نەتەوە و خەڵکی هەموو زمانەکان نووسی کە لە هەموو زەویدا نیشتەجێن:
- هەر سەرکەوتوو بن!
- 26لە منەوە فەرمان دەرچووە بەوەی کە لە هەموو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی مندا، دەبێت خەڵک لە خودای دانیال بترسن و ڕێزی لێ بگرن.
- لەبەر ئەوەی ئەو خودای زیندووە و
- بۆ هەتاهەتایە دەمێنێت،
- پاشایەتییەکەی لەناو ناچێت و
- دەسەڵاتی بێ کۆتاییە.
- 27ئەو ڕزگار دەکات و دەرباز دەکات،
- نیشانە و کاری سەرسوڕهێنەر دەکات
- لە ئاسمان و لەسەر زەوی.
- ئەو دانیالی لە چنگی شێرەکان
- ڕزگار کرد.
- 28ئیتر دانیال لە پاشایەتی داریوش و لە پاشایەتی کۆرشی فارسی سەرکەوتوو بوو.
دانیال ٧
- 1لە ساڵی یەکەمی بێلشەسری پاشای بابل، کاتێک دانیال لەسەر جێگاکەی ڕاکشابوو خەونێکی بینی و چەند بینینێک بە مێشکیدا هات، ئینجا پوختەی خەونەکەی نووسییەوە.