PLAY PODCASTS
ئه‌یوب ١٨: ١ - ١٩: ٢٩
Season 27 · Episode 12

ئه‌یوب ١٨: ١ - ١٩: ٢٩

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

July 4, 202417m 4s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئه‌یوب ١٨: ١ - ١٩: ٢٩

  • 1بیلدەدی شوحیش وەڵامی دایەوە:
  • 2«هەتا کەی تەڵە بۆ قسە دەنێنەوە؟
  • تێبگەن ئینجا ئێمە دەتوانین قسە بکەین.
  • 3بۆچی بە ئاژەڵ دانراین و
  • لەبەرچاوتان گێل بووین؟
  • 4ئەی ئەوەی لە ڕقی خۆی، خۆی دەخواتەوە،
  • ئایا لەبەر تۆ زەوی چۆڵ بکرێت و
  • تاشەبەرد لە جێی خۆی بجوڵێت؟
  • 5«بەڵێ چرای بەدکاران دەکوژێتەوە و
  • گڕی ئاگرەکەی ڕووناکی نابەخشێت.
  • 6لەناو چادرەکەی ڕووناکی تاریک دەبێت و
  • چراکەی تەنیشتی دەکوژێتەوە.
  • 7هێزی هەنگاوەکانی کورت دەبن و
  • ڕاوێژەکەی خۆی دەیخات.
  • 8بە پێیەکانی خۆی بۆ ناو داو هەنگاو دەنێت،
  • جا لەناو تۆڕدا گیر دەخوات.
  • 9تەڵە پاژنەی پێی دەگرێت و
  • فاقە توند دەیگرێت.
  • 10داوەکانی لە زەوی شاردراونەتەوە و
  • تەڵەکەی لەسەر ڕێگایە.
  • 11بەڵاکان لە هەموو لایەکەوە دەیتۆقێنن و
  • هەنگاوبەهەنگاو دوای کەوتوون.
  • 12برسیێتی بڕستی لێ بڕی و
  • کارەسات چاوەڕێی کەوتنی دەکات.
  • 13نەخۆشی پارچەکانی پێستەکەی دەخوات،
  • یەکەم بەری مەرگ ئەندامەکانی لەشی دەخوات.
  • 14لە ئارامی ناو چادرەکەی خۆی دەڕفێنرێت،
  • بەرەو لای پاشای بەڵاکان پەلکێش دەکرێت.
  • 15ئەوەی هی ئەو نییە لەناو چادرەکەی نیشتەجێ دەبێت،
  • گۆگرد بەسەر جێی مانەوەی پەخش دەکرێت.
  • 16لە ژێرەوە ڕەگوڕیشەی وشک دەبێت و
  • لە سەرەوەش لقەکانی سیس دەبن.
  • 17یادەوەری لە زەوی نامێنێت و
  • لەسەر ڕووی وشکانیش هیچ ناوێکی نییە.
  • 18لە ڕووناکییەوە پاڵ دەدرێت بۆ تاریکی و
  • لە جیهان دەردەکرێت.
  • 19نە نەوە و نە وەچەی لەنێو گەلەکەی دەبێت،
  • نە دەربازبوو لەنێو چادرەکانی.
  • 20خەڵکی ڕۆژئاوا لە ڕۆژی حوکمدان لەسەر ئەودا دەحەپەسێن،
  • گەلانی ڕۆژهەڵات مووچڕکەیان پێدا دێت.
  • 21ئەوە نشینگەی بەدکارانە و
  • ئەمە شوێنی ئەوانەیە کە خودا ناناسن.»

ئه‌یوب ١٩

  • 1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:
  • 2«هەتا کەی گیانم ئازار دەدەن و
  • بە قسە وردم دەکەن؟
  • 3ئەمە دەیەم جارە ڕیسوام دەکەن،
  • بەبێ شەرمی هێرشتان کردە سەرم.
  • 4گریمان بە ڕاستی گومڕا بووم،
  • گومڕاییەکەم بەسەر خۆم دەشکێتەوە.
  • 5ئەگەر بەڕاستی ئێوە خۆتان لە من بە گەورەتر دادەنێن و
  • شەرمەزارییەکەی من لە دژی خۆم بەکاردەهێنن،
  • 6ئەوا با لەلاتان زانراو بێت، خودا خۆی منی خوار کردووەتەوە و
  • تۆڕەکەی بەدەورمدا ڕاکێشا.
  • 7«هەرچەندە لەبەر ستەم هاوار دەکەم، بەڵام وەڵامم نادرێتەوە،
  • هاوار دەهێنم، بەڵام دادپەروەری نییە.
  • 8ڕێی لێ گرتم و ناپەڕمەوە،
  • تاریکی خستووەتە سەر ڕێڕەوم.
  • 9شکۆمەندییەکەمی لێم داماڵی و
  • تاجەکەی سەرمی لێکردەوە.
  • 10لە هەموو لایەکەوە منی ڕووخاند تاوەکو نەمێنم و
  • هیوای منی وەک دار هەڵکەند.
  • 11تووڕەیی خۆی بەسەرمدا داگیرساند و
  • بە دوژمنی خۆی دانام.
  • 12پەلاماردەرەکانی پێکەوە هاتن و
  • سەنگەریان لە دژی من لێدا و
  • لە دەوری چادرەکەم خۆیان دامەزراند.
  • 13«کەسوکاری منی لێم دوورخستەوە و
  • ناسیاوەکانم لێم بوون بە بێگانە.
  • 14خزمەکانم وازیان لێ هێنام و
  • ئەوانەی منیان ناسی لەبیریان کردم.
  • 15میوان و کارەکەرەکانم وەک بیانی دایاننام،
  • وەک نامۆیەک مامەڵەم لەگەڵ دەکەن.
  • 16بانگی خزمەتکارەکەی خۆمم کرد بەڵام وەڵامی نەدایەوە،
  • هەرچەندە بە دەمی خۆم لێی پاڕامەوە.
  • 17بۆنم ناخۆش بووە لەلای ژنەکەم و
  • قێزەونم لەلای جگەرگۆشەکانم.
  • 18تەنانەت منداڵانیش سووکایەتییان پێکردم،
  • کە هەستم، باسی من دەکەن.
  • 19هەموو دۆستەکانم ڕقیان لێم بووەوە و
  • ئەوانەی خۆشم دەویستن لە دژم هەڵگەڕانەوە.
  • 20ئێسکم بە پێست و گۆشتمەوە نووساوە و
  • بە خۆم و پووکمەوە دەرباز بووم.
  • 21«بەزەییتان پێم بێتەوە، بەزەییتان پێم بێتەوە ئەی هاوڕێیان،
  • چونکە دەستی خودا لێی داوم.
  • 22بۆچی ئێوەش وەک خودا ڕاوم دەنێن؟
  • لە گۆشتم تێر نابن؟
  • 23«خۆزگە وشەکانم دەنووسرانەوە،
  • خۆزگە لەناو تۆمارێکدا وێنەیان دەکێشرا،
  • 24خۆزگە بە پێنووسی ئاسن لەسەر قورقوشم دەنووسران یان
  • بۆ هەتاهەتایە لەسەر بەرد هەڵدەکۆڵران.
  • 25بەڵام من زانیم ئەوەی کە دەمکڕێتەوە زیندووە و
  • لە کۆتاییدا لەسەر زەوی ڕاست دەبێتەوە.
  • 26پاش ئەوەی ئەم پێستەم لەناودەچێت،
  • هەر لە جەستەی خۆم خودا دەبینم.
  • 27ئەوەی من بۆ خۆم دەیبینم و
  • چاوەکانم تەماشا دەکەن، نەک یەکێکی دیکە،
  • لە ناخمەوە تامەزرۆی ئەوەم!
  • 28«ئەگەر ئێوە دەڵێن: ”چەند ڕاوی دەنێین،
  • چونکە ڕەگی کێشەکە لەلای ئەوە،“
  • 29لە خۆتان بترسن لە ڕووی شمشێر،
  • چونکە تووڕەیی سزای شمشێر دەهێنێت،
  • ئیتر دەزانن کە دادوەری هەیە.»