
Season 31 · Episode 27
پهندهكان ٢٤: ١ - ٣٤
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
November 21, 202419m 51s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
پهندهكان ٢٤: ١ - ٣٤
- 1ئیرەیی بە پیاوخراپان مەبە،
- ئارەزوو مەکە لەگەڵیاندا بیت،
- 2چونکە دڵیان پیلانی زۆرداری دەکێشێت و
- لێوەکانیان باسی گرفتنانەوە دەکەن.
- 3بە دانایی ماڵ بنیاد دەنرێت،
- بە تێگەیشتنیش دەچەسپێت،
- 4بە زانیاریش ژوورەکان پڕ دەبن
- لە هەموو گەنجینەیەکی بە نرخ و جوان.
- 5پیاوی دانا بەتوانایە،
- کەسی زانا هێزی زیاد دەبێت.
- 6بێگومان بە ڕاوێژەوە شەڕ دەکەیت،
- سەرکەوتنیش بە زۆری ئامۆژگارانە.
- 7دانایی بەرزە بۆ گێل،
- لە کۆڕی ناو دەروازەدا دەمی لێک ناکاتەوە.
- 8ئەوەی بیر لە خراپە بکاتەوە،
- بە تەڵەکەباز ناودەبردرێت.
- 9پیلانی گێلایەتی گوناهە،
- خەڵک قێزیان لە گاڵتەجاڕە.
- 10ئەگەر ورە بەردەیت لە ڕۆژی تەنگانە،
- بێ هێزیت!
- 11ئەوانە دەرباز بکە کە بۆ مردن دەبردرێن و
- لەوانەی بۆ سەربڕین پاڵخراون، کەمتەرخەم مەبە.
- 12ئەگەر بڵێی: «ئەوەتا ئەمەم نەزانیوە،»
- ئایا هەڵسەنگێنەری دڵەکان تێناگات؟
- ئەوەی گیانت دەپارێزێت ئایا نازانێت؟
- ئایا سزای مرۆڤ بەپێی کردەوەکانی ناداتەوە؟
- 13ڕۆڵە، هەنگوین بخۆ، چونکە باشە و
- شیلەی هەنگوین لە گەرووت شیرینە،
- 14هەروەها بزانە دانایی بۆ گیانت بەم جۆرەیە.
- ئەگەر دانایی بدۆزیتەوە دواڕۆژت دەبێت و
- ئومێدبڕ نابیت.
- 15وەک خراپەکار خۆت مەڵاس مەدە بۆ ماڵی کەسی ڕاستودروست،
- هەڵمەکوتە سەر جێی حەسانەوەی،
- 16چونکە کەسی ڕاستودروست حەوت جار دەکەوێت و هەڵدەستێتەوە،
- بەڵام کارەسات بەدکاران تێکدەشکێنێت.
- 17بە ساتمەکردنی دوژمنت شاد مەبە،
- بە کەوتنیشی دڵت خۆش نەبێت،
- 18نەوەک یەزدان ببینێت و بەلایەوە خراپ بێت،
- جا تووڕەیی خۆی لێ بگێڕێتەوە.
- 19مەراق لە خراپەکاران مەخۆ،
- ئیرەیی بە بەدکاران مەبە،
- 20چونکە خراپەکار دواڕۆژی نابێت و
- چرای بەدکاران دەکوژێتەوە.
- 21ڕۆڵە، لە یەزدان و پاشا بترسە،
- تێکەڵی یاخیبووەکان مەبە،
- 22چونکە بەڵایان لەپڕ دێت،
- بەڵای هەردووکیان کێ دەیزانێت؟
- 23هەروەها ئەمەش قسەی دانایانە:
- لایەنگریکردن لە دادوەری باش نییە.
- 24ئەوەی بە بەدکار بڵێت: «تۆ بێتاوانی،»
- گەلان نەفرەتی لێ دەکەن و نەتەوەکان تاوانباری دەکەن.
- 25بەڵام ئەوانەی بەدکار تاوانبار دەکەن دەکەونە خۆشی و
- بەرەکەتی باشیان بەسەردا دەڕژێت.
- 26وەڵامی ڕاست
- وەک ماچی لێوە.
- 27کاروباری خۆت لە دەرەوە ڕاپەڕێنە و
- لە کێڵگەکەت ئامادەی بکە،
- دوای ئەمە ماڵی خۆت بنیاد بنێ.
- 28بەبێ هۆ لە دژی دراوسێکەت شایەتی مەدە،
- بە لێوەکانت فێڵ مەکە.
- 29مەڵێ: «چی لێکردووم، ئاوای لێ دەکەم،
- سزای ئەو پیاوە بەپێی کردەوەکەی دەدەمەوە.»
- 30بەلای کێڵگەی پیاوی تەمبەڵ تێپەڕیم،
- بەلای ڕەزەمێوی کەسی تێنەگەیشتووش.
- 31چقڵ هەمووی داگرتبوو،
- گەزگەزکە هەمووی داپۆشی بوو،
- کەڵەکە بەردەکانی ڕووخابوو.
- 32تەماشام کرد و لە دڵی خۆمدا لێکم دایەوە،
- بینیم و وانەم لێ وەرگرت:
- 33کەمێک خەوتن، کەمێک خەواڵووبوون،
- کەمێکیش دەست تێکنان بۆ ڕاکشان،
- 34ئینجا هەژاریت وەک چەتە دێت،
- نەبوونیشت وەک چەکدار.