PLAY PODCASTS
په‌نده‌كان ٢٨: ١ - ٢٩: ٤
Season 31 · Episode 31

په‌نده‌كان ٢٨: ١ - ٢٩: ٤

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

November 25, 202416m 21s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

په‌نده‌كان ٢٨: ١ - ٢٩: ٤

  • 1بەدکار بێ ئەوەی کەس ڕاوی بنێت هەڵدێت،
  • بەڵام ڕاستودروست وەک بەچکە شێر چاونەترسە.
  • 2کە یاخیبوون لە خاکێک هەبێت میری زۆر دەبێت،
  • بەڵام فەرمانڕەوایەکی تێگەیشتوو و زانا نیشتیمان بەرقەرار دەکات.
  • 3ئەو سەرکردەیەی هەژاران بچەوسێنێتەوە،
  • وەک بارانێکی بەخوڕە هیچ خۆراکێک ناهێڵێتەوە.
  • 4ئەوانەی واز لە تەورات دەهێنن ستایشی بەدکار دەکەن،
  • بەڵام پارێزەرانی تەورات دژایەتییان دەکەن.
  • 5پیاوخراپان لە دادپەروەری تێناگەن،
  • بەڵام ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن تەواو تێدەگەن.
  • 6باشترە هەژار ڕێگای تەواوەتی گرتبێت،
  • لە دەوڵەمەند کە ڕێگاکان خواردەکاتەوە.
  • 7ئەوەی تەورات بپارێزێت کوڕێکی تێگەیشتووە،
  • بەڵام هاوڕێی دەستبڵاوان باوکی خۆی ڕیسوا دەکات.
  • 8ئەوەی بە سوو و بازاڕگرانکردن سامانی خۆی زۆر بکات،
  • بۆ یەکێکی کۆدەکاتەوە کە بەزەیی بە نەداران دێتەوە.
  • 9ئەوەی گوێی دابخات لە بیستنی فێرکردنەکەم،
  • تەنانەت نوێژەکەشی قێزەونە.
  • 10ئەوەی سەرڕاستان بەرەو ڕێگای خراپە ببات،
  • دەکەوێتە ئەو چاڵەوە کە خۆی هەڵیکەندووە،
  • بەڵام ئەوانەی کە بێ کەموکوڕین میراتی باشیان بەردەکەوێت.
  • 11دەوڵەمەند لەبەرچاوی خۆی دانایە،
  • بەڵام هەژاری تێگەیشتوو دەیپشکنێت.
  • 12لە سەرکەوتنی ڕاستودروستان شانازییەکی گەورە هەیە،
  • بەڵام لە هەستانی بەدکاران خەڵکی خۆیان دەشارنەوە.
  • 13ئەوەی گوناهەکانی خۆی بشارێتەوە سەرناکەوێت،
  • بەڵام دانپێدانەر و وازلێهێنەر بەر بەزەیی دەکەوێت.
  • 14خۆزگە دەخوازرێ بە کەسێک بەردەوام لە یەزدان بترسێت،
  • بەڵام ئەوەی دڵی خۆی ڕەق بکات دەکەوێتە خراپەوە.
  • 15وەک شێرێکی بە نەڕەنەڕ و ورچێکی هەڵچووە،
  • فەرمانڕەوای بەدکار بەسەر گەلی نەدارەوە.
  • 16فەرمانڕەوای ناتێگەیشتوو زۆرداری زۆر دەکات،
  • بەڵام ئەوەی ڕقی لە دەستکەوتی ناڕەوا بێت تەمەن درێژ دەبێت.
  • 17ئەوەی خوێنی کەسێکی لە مل بێت
  • هەتا ڕۆژی مردنی هەڵاتوو دەبێت.
  • با کەس پشتیوانی نەکات.
  • 18ئەوەی بە ڕێگای تەواویدا بڕوات ڕزگار دەبێت،
  • بەڵام ئەوەی ڕێگاکانی خوار بکات لەپڕ دەکەوێت.
  • 19ئەوەی ئیش لە زەوی خۆیدا بکات تێر نان دەبێت،
  • بەڵام ئەوەی دوای هیچوپووچی بکەوێت تێر هەژاری دەبێت.
  • 20کەسی دڵسۆز بەرەکەتی زۆرە،
  • بەڵام ئەوەی بە پەلە بێت بۆ دەوڵەمەندی بێ سزا نابێت.
  • 21لایەنگری باش نییە،
  • بەڵام مرۆڤ بۆ لەتە نانێک گوناه دەکات.
  • 22کەسی بەرچاوتەنگ بە پەلەیە بۆ دەوڵەمەندی،
  • بەڵام نازانێت نەبوونی بۆ دێت.
  • 23ئەوەی کەسێک سەرزەنشت بکات لە کۆتاییدا پەسەندتر دەبێت
  • لەوەی زمانلووسی دەکات.
  • 24ئەوەی دایک و باوکی تاڵان بکات و
  • بڵێت: «ئەمە گوناه نییە!»
  • ئەو کەسە هاوبەشی کاولکارانە.
  • 25چاوبرسی ناکۆکی دەوروژێنێت،
  • بەڵام ئەوانەی پشت بە یەزدان دەبەستن سەرکەوتوو دەبن.
  • 26ئەوەی پشت بە بیرکردنەوەی خۆی ببەستێت گێلە،
  • بەڵام ئەوەی بە ڕێگای داناییدا بڕوات دەرباز دەبێت.
  • 27ئەوەی بە هەژار ببەخشێت نەبوون نابێت،
  • بەڵام ئەوەی ڕووی لێ وەرگێڕێت نەفرەتی زۆر دەبێت.
  • 28بە هەستانی بەدکاران خەڵکی خۆیان دەشارنەوە،
  • بەڵام بە لەناوچوونیان ڕاستودروستان سەردەکەون.

په‌نده‌كان ٢٩

  • 1ئەوەی زۆر سەرزەنشت بکرێت و هەر کەللەڕەق بێت،
  • لەناکاو تێکدەشکێت و چارەسەریشی نابێت.
  • 2کاتێک ڕاستودروستان زۆر بن گەل دڵخۆش دەبێت،
  • کە بەدکار فەرمانڕەوا بێت گەل دەناڵێنێت.
  • 3ئەوەی حەز لە دانایی بکات باوکی دڵخۆش دەکات،
  • هاوڕێی لەشفرۆشانیش سامان بەفیڕۆ دەدات.
  • 4پاشا بە دادوەری وڵات ڕادەگرێت،
  • بەڵام ئەوانەی بەدوای پارە بکەون وێرانی دەکەن.