
Season 31 · Episode 18
پهندهكان ١٥: ١ - ٣٣
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
November 12, 202423m 43s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
پهندهكان ١٥: ١ - ٣٣
- 1وەڵامی نەرم تووڕەیی دەڕەوێنێتەوە،
- بەڵام قسەی بریندارکەر ڕق دەوروژێنێت.
- 2زمانی دانایان زانیاری دەڕازێنێتەوە،
- بەڵام دەمی دەبەنگەکان گێلایەتی لێ هەڵدەقوڵێت.
- 3چاوی یەزدان لە هەموو جێگایەکە،
- چاودێری بەدکاران و پیاوچاکان دەکات.
- 4هێمنی زمان درەختی ژیانە،
- بەڵام خوارکردنەوەی تێکشکانی ڕۆحە.
- 5گێل سووکایەتی بە تەمبێکردنی باوکی دەکات،
- بەڵام ئەوەی چاوی لە سەرزەنشت بێت ژیر دەبێت.
- 6لە ماڵی کەسی ڕاستودروست گەنجینەی گەورە هەیە،
- بەڵام داهاتی بەدکار پشێوییە.
- 7لێوی دانایان زانیاری بڵاو دەکەنەوە،
- بەڵام دڵی گێلەکان ئاوا نییە.
- 8قوربانی بەدکاران قێزەونە لەلای یەزدان،
- بەڵام نوێژی سەرڕاستان خۆشحاڵی دەکات.
- 9قێزی یەزدان لە ڕێگای بەدکارە،
- بەڵام ئەوەی خۆشدەوێت کە دوای ڕاستودروستی کەوتووە.
- 10تەمبێی سەخت بۆ لەڕێ لادەرە،
- ئەوەی ڕقی لە سەرزەنشتە دەمرێت.
- 11جیهانی مردووان و لەناوچوون لەبەردەم یەزدانن،
- لەوەش زیاتر دڵی ئادەمیزاد!
- 12گاڵتەجاڕ ئەو کەسەی خۆشناوێت کە سەرزەنشتی دەکات،
- بۆ لای دانایان ناچێت.
- 13دڵی شادمان ڕوو خۆشدەکات،
- بەڵام بە دڵتەنگی ڕۆح تێکدەشکێت.
- 14دڵی تێگەیشتوو بەدوای زانیاریدا دەگەڕێت،
- بەڵام دەمی گێلەکان لەسەر گێلایەتی دەلەوەڕێت.
- 15هەموو ڕۆژانی ستەملێکراو سەختە،
- بەڵام دڵخۆش هەمیشە لەسەر خوانی شادییە.
- 16باشترە کەمت هەبێت لەگەڵ لەخواترسی
- لە گەنجینەی گەورە لەگەڵ سەرلێشێوان.
- 17باشترە سەوزە خواردن لەو شوێنەی خۆشەویستی لێیە
- لە گایەکی قەڵەو و ڕقی لەگەڵ بێت.
- 18کەسی سەرگەرم ناکۆکی دەوروژێنێت،
- بەڵام کەسی هێمن دوژمنایەتی ئارام دەکاتەوە.
- 19ڕێگای تەمبەڵ وەک پەرژینی دڕکە،
- بەڵام ڕێگای سەرڕاستان تەخت کراوە.
- 20کوڕی دانا باوکی شاد دەکات،
- بەڵام گێل دایکی خۆی ڕیسوا دەکات.
- 21گێلایەتی خۆشییە بۆ کەسی تێنەگەیشتوو،
- بەڵام کەسی تێگەیشتوو بە ڕێکی ڕەفتار دەکات.
- 22پلان بەبێ ڕاوێژ پووچەڵ دەبێت،
- بەڵام بە زۆری ڕاوێژکاران سەردەکەوێت.
- 23دڵخۆشییە بۆ مرۆڤ وەڵامی گونجاو،
- قسەش لە کاتی خۆیدا چەند باشە!
- 24ڕێچکەی ژیان بۆ کەسی وریا بەرەو سەرەوەیە،
- بۆ ئەوەی لە دابەزین بەرەو جیهانی مردووان بیپارێزێت.
- 25یەزدان ماڵی لووتبەرزان ڕیشەکێش دەکات،
- بەڵام سنووری ماڵی بێوەژن دەچەسپێنێ.
- 26قێزی یەزدان لە پیلانی بەدە،
- بەڵام قسەی شیرین پاکە.
- 27ئەوەی بەدوای دەستکەوتی ناڕەواوە بێت ماڵی خۆی تێکدەدات،
- بەڵام ئەوەی ڕقی لە بەرتیل ببێتەوە دەژیێت.
- 28دڵی کەسی ڕاستودروست بیر لە وەڵام دەکاتەوە،
- بەڵام دەمی بەدکاران خراپەی لێ هەڵدەڕژێت.
- 29یەزدان لە بەدکاران دوورە،
- بەڵام گوێی لە نوێژی ڕاستودروستان دەبێت.
- 30ڕووناکی چاو دڵ خۆش دەکات،
- مژدەش ئێسک تەندروست دەکات.
- 31ئەوەی گوێ لە سەرزەنشتی بەرەو ژیان بگرێت
- لەناو دانایان نیشتەجێ دەبێت.
- 32پشتگوێخەری تەمبێکردن گیانی خۆی ڕیسوا دەکات،
- بەڵام ئەوەی گوێ لە سەرزەنشت دەگرێت تێگەیشتنی دەستدەکەوێت.
- 33لەخواترسیی مرۆڤ بەرەو دانایی دەبات،
- پێش ڕێزلێنانیش بێفیزییە.