
Season 47 · Episode 23
عیبڕانییهكان ٨: ٧ - ٩: ٥
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
August 5, 202516m 51s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
عیبڕانییهكان ٨: ٧ - ٩: ٥
- 7لەبەر ئەوەی ئەگەر پەیمانی یەکەم بێ کەموکوڕی بووایە، ئیتر شوێن بۆ دووەم داوا نەدەکرا.
- 8بەڵام خودا کەموکوڕی لە گەلەکەی دۆزییەوە، بۆیە پێیان دەفەرموێ:
- ﴿یەزدان دەفەرموێ: ئەوەتا سەردەمێک دێت،
- پەیمانێکی نوێ لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل و بنەماڵەی یەهودا دەبەستم.
- 9وەک ئەو پەیمانە نابێت کە لەگەڵ باوباپیرانیاندا بەستم
- ئەو ڕۆژەی دەستی ئەوانم گرت بۆ ئەوەی لە خاکی میسر دەریانبهێنم،
- چونکە لەسەر پەیمانەکەم نەڕۆیشتن،
- ئیتر منیش پشتگوێم خستن،
- ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
- 10یەزدان دەفەرموێت: ئەمە ئەو پەیمانەیە کە لەدوای ئەو ڕۆژانە لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیلدا دەیبەستم،
- فێرکردنەکانم دەخەمە ناو مێشکیان و
- لەسەر دڵیان دەینووسم،
- من دەبم بە خودای ئەوان و
- ئەوانیش دەبن بە گەلی من.
- 11لەمەودوا کەس هاوڕێکەی خۆی یان
- براکەی خۆی فێرناکات و بڵێت، «یەزدان بناسە،»
- چونکە هەموویان دەمناسن،
- لە بچووکیانەوە هەتا گەورەیان،
- 12چونکە لە تاوانەکانیان خۆشدەبم، چیتر
- گوناهەکانیان بەبیری خۆم ناهێنمەوە.﴾
- 13کاتێک باسی ئەم پەیمانە دەکات و دەفەرموێ: «نوێ»، پەیمانی یەکەم کۆن دەکات. شتێکیش کە کۆن و پیر بوو، ئەوا لە نەمان نزیکە.
عیبڕانییهكان ٩
- 1ڕاستە کە پەیمانەکەی یەکەم ڕێوڕەسمی خزمەت و پیرۆزگای زەمینییە.
- 2چادری پەرستن هەڵدرا، لە ژووری یەکەم چرادان و مێز و نانی تەرخانکراوی تێدابوو کە پێی دەگوترا شوێنی پیرۆز.
- 3پشتی پەردەی دووەم، ژوورێک هەبوو پێی دەگوترا شوێنی هەرەپیرۆز،
- 4بخووردانێکی زێڕین و سندوقی پەیمانی تێدابوو کە لە هەموو لایەکانی بە زێڕ ڕووپۆش کرابوو. لەناو ئەمەش گۆزەیەکی زێڕین هەبوو مەنی تێدابوو، لەگەڵ گۆچانەکەی هارون کە گەڵای سەوزی کردبوو، هەروەها دوو تەختە بەردەکەی پەیمان.
- 5لەسەریشی کەڕوبەکانی شکۆ سێبەریان کردبووە سەر قەپاغی کەفارەت. لێرەدا بە وردی ناتوانین باسی ئەمانە بکەین.