PLAY PODCASTS
كۆمكار ٩: ١ - ١٠
Season 33 · Episode 9

كۆمكار ٩: ١ - ١٠

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

December 25, 202415m 29s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

كۆمكار ٩: ١ - ١٠

  • 1ئیتر لە هەموو ئەوانە ڕامام و بۆم دەرکەوت کە ڕاستودروستان و دانایان و کردەوەکانیان لەژێر دەسەڵاتی خودان، بەڵام کەس نازانێت لە ڕێگەی خۆشەویستی یان ڕق لێبوونەوەوە دێت.
  • 2هەموویان یەک چارەنووسیان هەیە، ڕاستودروست و بەدکار، چاک و خراپ، پاک و گڵاو، قوربانی سەربڕ و ئەوەی قوربانی سەرنابڕێت؛
  • چاکەکار و گوناهبار،
  • سوێندخۆر و ئەوەی دەترسێت سوێند بخوات.
  • 3ئەمە ئەو خراپەیە کە لە پشتی هەموو ڕووداوەکانی سەر زەوییە: کە یەک چارەنووس بۆ هەمووان بێت، هەروەها دڵی ئادەمیزاد پڕە لە خراپە، شێتییش لە دڵیاندایە لە کاتێکدا زیندوون و پاشان کە دەچنە پاڵ مردووان.
  • 4هەرکەسێک کە لەنێو زیندووان بێت، ئومێدەوارە. تەنانەت سەگی زیندووش لە شێری تۆپیو چاکترە!
  • 5زیندووان دەزانن کە دەمرن،
  • بەڵام مردووان هیچ نازانن و
  • لەمەودواش پاداشتیان نییە،
  • تەنانەت ناویان لەبیرکراوە.
  • 6خۆشەویستی و ڕق و
  • بەغیلیشیان لەمێژە لەناوچوون،
  • ئیتر بەشیان نییە هەتاهەتایە
  • لە هەموو ئەوەی لەسەر زەویدا دەکرێت.
  • 7بڕۆ بە شادی نانی خۆت بخۆ و بە دڵێکی خۆش شەرابی خۆت بنۆشە، چونکە لەمێژە خودا لە کردەوەت ڕازییە.
  • 8با هەموو کاتێک جلوبەرگت سپی بێت و زەیت لە سەری خۆت بدە.
  • 9خۆشی ببینە لەگەڵ ژنەکەت کە خۆشت دەوێت، هەموو ڕۆژانی ژیانی بێ واتات، کە خودا لەسەر زەوی پێیداویت، هەموو ڕۆژانی بێ واتات، چونکە ئەمە بەشی تۆیە لە ژیان و لە ماندووبوونەکەت کە لەسەر زەوی پێوەی ماندوو دەبیت.
  • 10ئەوەی لە دەستت دێت، بەوپەڕی هێز و تواناوە بیکە، چونکە نە کار و نە پلاندانان و نە زانین و نە دانایی نییە لە جیهانی مردووان، ئەوەی تۆ دەچیت بۆ ئەوێ.