PLAY PODCASTS
هۆشه‌ع ٢: ١ - ١٥
Season 48 · Episode 4

هۆشه‌ع ٢: ١ - ١٥

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

August 29, 202515m 8s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

هۆشه‌ع ٢: ١ - ١٥

  • 1«بە براکانتان بڵێن: ”گەلی من،“ و بە خوشکەکانتان: ”بەر بەزەیی کەوتوو.“
  • 2«سەرزەنشتی دایکتان بکەن، سەرزەنشتی بکەن،
  • چونکە ئەو ژنی من نییە و
  • منیش مێردی ئەو نیم.
  • بەدڕەوشتی لە ڕوخساری و
  • ناپاکی لەنێوان مەمکەکانی داماڵێت.
  • 3ئەگینا ڕووتوقووتی دەکەمەوە،
  • وەک ئەو ڕۆژە ڕایدەگرم کە تێیدا لەدایک بووە؛
  • وەک چۆڵەوانی لێ دەکەم،
  • وەک خاکی وشکی لێ دەکەم،
  • بە تینووێتی دەیمرێنم.
  • 4بەزەییم بە منداڵەکانیدا نایەتەوە،
  • چونکە زۆڵن.
  • 5بێگومان دایکیان داوێنپیسی کردووە و
  • بە بێ ئابڕوویی سکی پێیان پڕ بووە.
  • ئەو گوتی: ”دوای دۆستەکانم دەکەوم،
  • ئەوانەی نان و ئاو،
  • خوری و کەتان، زەیت و خواردنەوەم پێدەدەن.“
  • 6لەبەر ئەوە ڕێگاکەی بە دڕک پەرژین دەکەم،
  • دیوارێک بە دەوریدا دروستدەکەم بۆ ئەوەی ڕێڕەوەکانی نەدۆزێتەوە.
  • 7دوای دۆستەکانی دەکەوێت و پێیان ناگات،
  • بەدوایاندا دەگەڕێت و نایاندۆزێتەوە.
  • ئینجا دەڵێت:
  • ”دەچم و وەک جاران دەگەڕێمەوە بۆ لای مێردەکەم،
  • چونکە ئەو کاتم لە ئێستام باشتر بوو.“
  • 8ئەو دانی پێدا نەناوە ئەوە من بووم کە
  • دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتم پێیداوە،
  • زێڕ و زیوم بۆی زیاد کردووە،
  • بەڵام ئەوان بۆ بەعل بەکاریانهێنا.
  • 9«لەبەر ئەوە دەگەڕێمەوە و دانەوێڵەکەم لە کاتی خۆیدا دەبەمەوە،
  • شەرابە تازەکەشم لە کاتی خۆیدا.
  • خوری و کەتانەکەم کە ڕووتییەکەی دادەپۆشن
  • لەبەری دادەکەنم.
  • 10ئێستا شوێنی شەرمی
  • لەبەرچاوی خۆشەویستەکانیدا دەردەخەم،
  • کەسیش لە دەستم فریای ناکەوێت.
  • 11هەموو خۆشییەکانی ڕادەگرم:
  • جەژن و سەرەمانگەکانی،
  • شەممە و جەژنە دیاریکراوەکانی.
  • 12ڕەزەمێو و هەنجیرەکانی تێکدەدەم،
  • کە گوتی: ”ئەوانە کرێیەکەی منن، خۆشەویستانم پێیان داوم.“
  • دەیانکەم بە دارستان و
  • ئاژەڵی کێوی دەیانخوات.
  • 13لەسەر ئەو ڕۆژانەی سزای دەدەم
  • کە بخووری بۆ بەعلەکان دەسووتاند،
  • بە خەزێم و خشڵەکانی خۆی دەڕازاندەوە،
  • دوای خۆشەویستانی کەوت،
  • بەڵام منی لەیاد کرد.»
  • ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
  • 14«لەبەر ئەوە بە زمانی شیرین
  • دەیبەمە چۆڵەوانی و
  • بە نەرمی قسەی لەگەڵدا دەکەم.
  • 15لەوێ ڕەزەمێوەکانی دەدەمەوە،
  • دۆڵی عاخۆر دەکەم بە دەرگای هیوا.
  • لەوێ وەک ڕۆژانی هەرزەکاری گۆرانی دەڵێت،
  • وەک ڕۆژی سەرکەوتنی لە خاکی میسرەوە.»