PLAY PODCASTS
دانیال ٥: ٢٥ - ٦: ٣
Season 46 · Episode 13

دانیال ٥: ٢٥ - ٦: ٣

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

June 26, 202517m 30s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

دانیال ٥: ٢٥ - ٦: ٣

  • 25«ئەمە ئەو نووسینەیە کە نووسراوە:
  • مەنێ، مەنێ، تەقێل و پەرسین.
  • 26«ئەمەش لێکدانەوەی وشەکانە:
  • مەنێ: خودا ڕۆژانی پاشایەتییەکەی تۆی ژمارد و کۆتایی پێ هێنا.
  • 27تەقێل: بە تەرازووەکان کێشرایت و نەقوستان دەرچوویت.
  • 28پەرس: پاشایەتییەکەت دابەش کرا و درایە ماد و فارس.»
  • 29ئینجا بێلشەسر فەرمانی دا جلی ڕەنگی ئەرخەوانی لەبەر دانیال بکەن و ملوانکەی زێڕیش لە ملی بکەن و جاڕبدەن کە لە پاشایەتییەکەدا بووە سێیەم دەسەڵاتدار.
  • 30هەر لەو شەوەدا بێلشەسری پاشای بابلییەکان کوژرا،
  • 31داریوشی ماد لە تەمەنی شەست و دوو ساڵیدا دەستی بەسەر پاشایەتییەکەدا گرت.

دانیال ٦

  • 1داریوش پێی باش بوو سەد و بیست میر بەسەر پاشایەتییەکەوە دابنێت، بەسەر هەموو پاشایەتییەکەوە بن.
  • 2لە سەرووی ئەوانیشەوە سێ وەزیر، یەکێکیان دانیال بوو، بۆ ئەوەی میرەکان هەژماردەکان بخەنە بەردەمیان تاکو پاشا زیانی پێ نەگات.
  • 3ئەوە بوو دانیال لە هەموو وەزیر و میرەکان پێشکەوتووتر بوو، چونکە توانایەکی نائاسایی هەبوو، پاشاش پلانی هەبوو کە لەسەر هەموو پاشایەتییەکە دایبنێت.