PLAY PODCASTS
ڕۆما ٩: ٢٥ - ١٠: ١٠
Season 19 · Episode 23

ڕۆما ٩: ٢٥ - ١٠: ١٠

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

February 28, 202418m 5s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ڕۆما ٩: ٢٥ - ١٠: ١٠

  • 25وەک لە هۆشەعدا دەفەرموێ:
  • ﴿ئەوەی گەلی من نییە ناوی دەنێم گەلی خۆم و
  • ئەوەی خۆشەویست نییە بە خۆشەویست،﴾ هەروەها
  • 26﴿لەو شوێنەی پێیان گوترا:
  • «ئێوە گەلی من نین،»
  • لەوێدا «بە ڕۆڵەکانی خودای زیندوو ناودەبردرێن.»﴾
  • 27ئیشایاش دەربارەی ئیسرائیل هاوار دەکات:
  • ﴿ئەگەر ژمارەی نەوەی ئیسرائیل بەقەد لمی دەریا بێت،
  • تەنها پاشماوەیان ڕزگاری دەبێت،
  • 28چونکە یەزدان بە خێرایی دوا بڕیاری خۆی بەسەر زەویدا جێبەجێ دەکات.﴾
  • 29وەک ئیشایا پێشتر گوتوویەتی:
  • ﴿ئەگەر یەزدانی سوپاسالار نەوەی بۆ نەهێشتباینایەوە،
  • وەک سەدۆممان لێ دەهات و لە عەمۆرا دەچووین.﴾
  • 30کەواتە چی بڵێین؟ ئەو نەتەوانەی بۆ بێتاوانبوون کۆششیان نەکرد، بێتاوانبوونیان بەدەستهێنا، ئەو بێتاوانبوونەی بە باوەڕە.
  • 31کەچی ئیسرائیل بە شەریعەتی تەورات کۆششیان کرد بۆ بێتاوانبوون، بەو شەریعەتە پێی نەگەیشتن.
  • 32بۆچی؟ چونکە بە باوەڕ نەبوو، بەڵکو لەسەر بنچینەی کردار بوو. ئەوسا بۆیان بوو بە کۆسپ و تەگەرە و ساتمەیان لێکرد،
  • 33هەروەک نووسراوە:
  • ﴿ئەوەتا بەردێک بۆ کۆسپ لە سییۆن دادەنێم،
  • تاشەبەردێکیش کە لێی بکەونە خوارەوە،
  • بەڵام ئەوەی پشتی پێ ببەستێت شەرمەزار نابێت.﴾

ڕۆما ١٠

  • 1ئەی خوشک و برایان، ئارەزووی دڵم و پاڕانەوەم لە خودا لە پێناوی ڕزگاریی نەوەی ئیسرائیلە.
  • 2شایەتییان بۆ دەدەم کە دڵگەرمییان بۆ خودا هەیە، بەڵام بە زانیارییەوە نییە.
  • 3لەبەر ئەوەی بێتاوانکردنیان لە خوداوە نەزانی، هەوڵیان دا بێتاوانکردنی خۆیان بچەسپێنن، ملکەچی بێتاوانکردنی خودا نەبوون.
  • 4بەڵام مەسیح تەواوکەری شەریعەتە، تاکو ڕاستودروستی بۆ هەموو ئەوانە بێت کە باوەڕ دەهێنن.
  • 5موسا لەبارەی ئەو ڕاستودروستییەی بەپێی شەریعەتی تەوراتە دەنووسێت: ﴿ئەو کەسەی پەیڕەویان بکات، بەهۆیانەوە دەژیێت.﴾
  • 6بەڵام ئەو ڕاستودروستییەی بە باوەڕە، ئاوا دەفەرموێ: ﴿لە دڵی خۆتاندا مەڵێن، «کێ سەردەکەوێتە ئاسمان؟»﴾ بە واتای ئەوەی کە مەسیح بهێنێتە خوارەوە،
  • 7﴿یان «کێ دادەبەزێتە ناو بیری بێ بن؟»﴾ بە واتای ئەوەی کە مەسیح لەناو مردووان سەربخات.
  • 8بەڵام چی دەفەرموێ؟ ﴿پەیامەکە لێت نزیکە، لەسەر زمانتە و لە دڵتدایە،﴾ ئەمەش پەیامی ئەو باوەڕەیە کە ڕایدەگەیەنین:
  • 9ئەگەر بە دەمت دانت پێدا نا کە عیسا پەروەردگارە و بە دڵ باوەڕت کرد کە خودا لەناو مردووان هەڵیستاندەوە، ڕزگار دەبیت.
  • 10لەبەر ئەوەی بە دڵ باوەڕهێنان ئەنجامەکەی بێتاوانبوونە، بە دەم دانپێدانان ئەنجامەکەی ڕزگارییە.