
Season 27 · Episode 13
ئهیوب ٢٠: ١ - ٢١: ٣٤
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
July 5, 202421m 34s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ئهیوب ٢٠: ١ - ٢١: ٣٤
- 1چۆفەری نەعماتیش وەڵامی دایەوە:
- 2«لەبەر جۆشانی ناخم،
- بیرکردنەوەکانم هانم دەدەن وەڵام بدەمەوە.
- 3گوێم لە سەرزەنشتەکانی تۆ دەبێت کە سووکایەتیم پێ دەکەیت،
- ڕۆحی تێگەیشتنم وام لێ دەکات وەڵام بدەمەوە.
- 4«ئایا لە کۆنەوە ئەمەت نەزانیوە،
- لەو کاتەوەی مرۆڤ لەسەر زەوی دانراوە؟
- 5هاواری خۆشی خراپەکاران کورتە و
- خۆشی خوانەناس بۆ ساتێکە.
- 6هەرچەندە لووتبەرزی خوانەناس بگاتە ئاسمان و
- سەریشی لە هەور بدات،
- 7بەڵام وەک تەپاڵە خۆی بۆ هەتاهەتایە لەناودەچێت و
- ئەوانەی بینیویانە دەڵێن: ”کوا؟“
- 8وەک خەون دەفڕێت و ئیتر نامێنێت،
- وەک مۆتەکەیەک دەردەکرێت.
- 9چاوێک کە بینیویەتی دیسان نایبینێتەوە،
- جارێکی دیکە شوێنەکەشی نابینرێت.
- 10کوڕەکانی هەوڵ دەدەن هەژاران ڕازی بکەن؛
- دەستەکانی سامانەکەی دەدەنەوە.
- 11ئێسکەکانی پڕ لە گەنجیێتین،
- بەڵام ئەو گەنجیێتییە لەگەڵیدا لەناو خاک ڕادەکشێت.
- 12«کە خراپە لەناو دەمی شیرین بێت و
- لەژێر زمانی بیشارێتەوە،
- 13دڵی پێی سووتاو و بەجێی نەهێشت،
- بەڵکو لەناو گەرویدا بەندی کرد،
- 14بەڵام نانەکەی لەناو ڕیخۆڵەکانی دەگۆڕێت،
- دەبێتە تاڵی ژەهری مار لەناو سکی.
- 15سامانێکی قووت دا و دەیڕشێنێتەوە؛
- خودا لەناو سکی وەدەری دەنێت.
- 16ژەهری مار دەمژێت؛
- زمانی مار دەیکوژێت.
- 17جۆگەکان نابینێت،
- ڕووبارە ڕۆیشتووەکانی هەنگوین و قەیماغ.
- 18بەری ماندووبوونەکەی دێنێتەوە و قووتی نادات،
- لە قازانجی بازرگانییەکەی خۆشی نابینێت.
- 19لەبەر ئەوەی هەژارانی وردوخاش کرد و بەجێی هێشتن؛
- دەستی بەسەر ماڵێکدا گرت کە بنیادی نەنابوو.
- 20«بێگومان لە ناخیدا نەیزانی بەس چییە؛
- ئەوەی ئارەزووی دەکات دەربازی ناکات.
- 21خواردنەکەی پاشماوەی نییە؛
- ئیتر خێروخۆشییەکەی بەردەوام نابێت.
- 22لەوپەڕی سەڵتەنەتیدا تووشی تەنگانە دەبێت،
- دەستی هەموو ڕەنجدەرێکی دێتە سەر.
- 23لە کاتێکدا سکی خۆی پڕ دەکات،
- خودا گڕی تووڕەیی خۆی بۆ دەنێرێت و
- وەکو باران بەسەریدا دەیبارێنێت.
- 24لە چەکی ئاسنەوە ڕادەکات و
- تیری بڕۆنز دەیبڕێت.
- 25تیرەکەی ڕاکێشا و لە پشتییەوە هاتە دەرەوە،
- نووکی بریسکەدار زراوی بڕی.
- ترسی بەسەرەوەیە؛
- 26هەموو تاریکییەک بۆ گەنجینەکانی شاردراوەتەوە.
- ئاگرێک دەیخوات فووی لێ نەکراوە،
- ئەوەی لە چادرەکەی مابێتەوە لووشی دەدات.
- 27ئاسمان تاوانەکەی ئاشکرا دەکات،
- زەوی لێی ڕادەپەڕێت.
- 28لەو ڕۆژەی کە خودا تووڕەییەکەی دەبارێنێت،
- لافاوێک ماڵەکەی دەبات.
- 29ئەمە بەشی کەسی خراپە لە خوداوە،
- میراتی دیاریکراوە لە خوداوە.»
ئهیوب ٢١
- 1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:
- 2«بە گوێگرتن گوێ لە قسەکانم بگرن؛
- با ئەمە ببێتە دڵنەواییتان.
- 3بەرگەم بگرن کە قسە دەکەم و
- پاش قسەکانم گاڵتە بکەن.
- 4«ئایا من سکاڵاکەم لە مرۆڤە؟
- بۆچی ئارامیم لێ نەبڕێت؟
- 5ڕووم لێ بکەن، واقتان وڕبمێنێت و
- دەست بخەنە سەر دەمتان.
- 6کاتێک بەبیرم دێتەوە دەتۆقم؛
- موچڕکە بە لەشمدا دێت.
- 7بۆچی بەدکاران دەژین و پیر دەبن،
- هەروەها بە هێزەوە زاڵ دەبن؟
- 8نەوەیان لەبەردەمیان لەگەڵیان ڕاوەستاوە،
- وەچەیان لەبەرچاویانە.
- 9ماڵەکانیان لە ترس دڵنیایە؛
- کوتەکی خودا بەسەریانەوە نییە.
- 10گایەکەیان دەپەڕێت و هەڵە ناکات؛
- مانگاکەیان ئاوس دەبێت و لە باری ناچێت.
- 11منداڵەکانیان وەک مەڕ بەڕەڵا دەکرێن؛
- شیرەخۆرەکانیان سەما دەکەن.
- 12دەف و قیسارە بەدەستەوە دەگرن؛
- بە دەنگی دووزەلە دڵخۆش دەبن.
- 13ڕۆژگاریان بە خێروخۆشی بەسەردەبەن و
- بە ئارامییەوە بۆ ناو جیهانی مردووان شۆڕ دەبنەوە.
- 14لەگەڵ ئەوەشدا بە خودا دەڵێن: ”لێمان دوور بکەوە!
- دڵخۆش نابین بە ناسینی ڕێگاکانت.
- 15توانادارەکە کێیە هەتا خزمەتی بکەین؟
- سوودی چی دەبینین کە لێی بپاڕێینەوە؟“
- 16بەڵام خێروخۆشییان لە دەستی خۆیان نییە،
- با ڕاوێژی بەدکاران لێم دوور بێت.
- 17«چەند کەم چرای بەدکاران دەکوژێتەوە و
- کارەساتیان بەسەردێت،
- یان خودا لە تووڕەیی خۆیدا ئازاری کردووە بە بەشیان؟
- 18یان وەک کا بن لەبەردەم با و
- وەک ئەو سەرکۆزەرەی ڕەشەبا بردوویەتی؟
- 19دەگوترێت: ”خودا تاوانی بەدکاران بۆ کوڕەکانیان هەڵدەگرێت.“
- با سزای گیانی خۆیان بدات تاوەکو بزانن!
- 20با چاوەکانیان لەناوچوونەکەیان ببینن،
- لە جامی تووڕەیی خودای هەرە بەتوانا بخۆنەوە،
- 21چونکە لەدوای ئەوان، کە ژمارەی مانگەکانیان تەواو دەبێت،
- ئایا گوێ بە کەسوکاریان دەدەن؟
- 22«ئایا خودا فێری زانین دەکرێت،
- ئەو کە دادوەری پایەدارەکان دەکات؟
- 23کەسانێک هەن لەوپەڕی تەندروستیدا دەمرن،
- کاتێک بە تەواوی دڵنیا و ئارامن،
- 24لەشیان ساغن و
- مۆخی ناو ئێسکەکانیان هێشتا تەڕە.
- 25کەسانێکی دیکەش بە پەژارەوە دەمرن و
- تامی خێروخۆشییان نەکردووە.
- 26هەردووکیان پێکەوە لەناو گڵ ڕادەکشێن و
- کرم دایاندەپۆشێت.
- 27«بیرکردنەوەی ئێوە باش دەزانم و
- ئەو پیلانانەی بۆ ستەملێکردنم داتانناوە،
- 28چونکە دەڵێن: ”کوا ماڵی گەورە پیاوەکە؟
- کوا چادری نشینگەی خراپەکاران؟“
- 29ئایا پرسیارتان لە ڕێبواران نەکردووە و
- سەرنجتان نەداوەتە هەواڵەکانیان؟
- 30بەدکار لە ڕۆژی کارەسات هەڵدێت،
- ئایا لە ڕۆژی تووڕەیی دەرباز دەبێت؟
- 31کێ بەرەو ڕوو لەسەر ڕەفتارەکەی سەرزەنشتی دەکات؟
- کێ سزای دەدات لەسەر ئەوەی کردوویەتی؟
- 32ئەو بەرەو گۆڕەکان دەبردرێت و
- لەسەر گۆڕستان شەوارە دەگرێت.
- 33قوڕی دۆڵەکە شیرینە بۆ ئەو؛
- هەموو مرۆڤ بەدوایەوە دەڕۆن و
- لەپێشیشیەوە بەبێ ژمارە.
- 34«ئیتر چۆن بە قسەی پڕوپووچ دڵنەواییم دەدەنەوە؟
- لە وەڵامەکانتان تەنها بێوەفایی دەبینم!»