
Season 47 · Episode 27
عیبڕانییهكان ١٠: ٤ - ١٧
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
August 9, 202517m 55s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
عیبڕانییهكان ١٠: ٤ - ١٧
- 4چونکە مەحاڵە خوێنی گا و بزن گوناه لاببات.
- 5لەبەر ئەوە کاتێک مەسیح هاتە ناو جیهان فەرمووی:
- ﴿بە قوربانی و پێشکەشکراو ڕازی نەبوویت،
- بەڵکو جەستەیەکت بۆ دابین کردم.
- 6بە قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناه دڵخۆش نەبووی.
- 7ئینجا گوتم: «ئەوەتا هاتم، هەروەک لە تۆمارەکەدا لەسەرم نووسراوە،
- تاکو خواستی تۆ بەجێبهێنم، ئەی خودا.»﴾
- 8لە سەرەوە فەرمووی: ﴿تۆ قوربانی و پێشکەشکراو و قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناهت نەویست و پێی دڵخۆش نەبووی،﴾ ئەوەی بەگوێرەی تەورات دەکرێت،
- 9ئینجا مەسیح فەرمووی: ﴿ئەوەتا هاتم تاکو خواستی تۆ بەجێبهێنم.﴾ یەکەم لادەبات، تاکو دووەم دابنێ.
- 10بەم خواستەی خودا بە یەک جار بەهۆی پێشکەشکردنی جەستەی عیسای مەسیحەوە پیرۆز بووین.
- 11هەر کاهینێک هەموو ڕۆژێک ڕادەوەستێت و خزمەت دەکات بەردەوام هەمان قوربانی دەکاتەوە، کە هەرگیز ناتوانێت گوناه لاببات.
- 12بەڵام کاتێک مەسیحی کاهین لە جیاتی گوناه یەک قوربانی بۆ هەموو کاتێک پێشکەش کرد، لە دەستەڕاستی خوداوە دانیشت،
- 13لەو کاتەوە چاوەڕوانە، تاکو خودا هەموو دوژمنانی بکاتە تەختەپێی،
- 14چونکە ئەو بە یەک قوربانی بۆ هەمیشە ئەوانەی تەواو کرد کە ئەو پیرۆزیان دەکات.
- 15ڕۆحی پیرۆزیش شایەتیمان بۆ دەدات، چونکە دوای ئەوەی فەرمووی:
- 16﴿یەزدان دەفەرموێ، ئەمە ئەو پەیمانەیە کە
- لەدوای ئەو ڕۆژانە لەگەڵیان دەیبەستم،
- «فێرکردنەکانم دەخەمە ناو دڵیان و
- لەناو مێشکیان دەینووسم.»﴾
- 17پاشان دەفەرموێت:
- ﴿لەمەودوا گوناه و تاوانەکانیان بەبیری خۆم ناهێنمەوە.﴾