
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
ئهیوب ٧:٥-١٥:٦
- 7بەڵام مرۆڤ بۆ چەرمەسەری لەدایک دەبێت،
- وەک چۆن پریشکی ئاگر هەڵدەستێت.
- 8«بەڵام ئەگەر من لە جێی تۆ بوومایە داوام لە خودا دەکرد و
- کێشەی خۆمم دەدایە دەست ئەو.
- 9ئەوەی کارە مەزنەکانی کردووە کە ناپشکێنرێن و
- کارە سەرسوڕهێنەرەکان کە لە ژماردن نایەن.
- 10ئەوەی باران بەسەر ڕووی زەویدا دەبارێنێت و
- ئاو بۆ سەر ڕووی دەشتودەر دەنێرێت.
- 11ئەوەی بێفیزەکان بەرزدەکاتەوە،
- هەروەها خەمبارەکان بەرەو دڵنیایی دەبات.
- 12ئەو تەگبیری تەڵەکەبازان پووچ دەکاتەوە
- بۆ ئەوەی هیچ کارێک لەسەر دەستی ئەوان سەرکەوتوو نەبێت.
- 13ئەوەی داناکان بە فێڵبازی خۆیانەوە دەگرێت،
- ڕاوێژی تەڵەکەبازان ڕادەماڵێت.
- 14لە ڕۆژدا تاریکی بەسەریاندا دێت،
- لە نیوەڕۆشدا بە پەلکوتان دەڕۆن وەک بە شەو.
- 15ئەو نەدار لە دەمی خراپەکار و
- لە دەستی ستەمکار ڕزگار دەکات.
- 16جا زەلیل بە هیوا دەبێت و
- ناڕەوا دەمی دادەخات.
- 17«سەرزەنشتکردن لەلایەن خوداوە بەرەکەتە،
- لەبەر ئەوە تەمبێکردنی خودای هەرە بەتوانا ڕەت مەکەرەوە.
- 18لەبەر ئەوەی ئەو بریندار دەکات و برینیش ساڕێژ دەکات،
- وردوخاش دەکات و بە دەستەکانی خۆی دەیگرێتەوە.
- 19لە شەش بەڵا ڕزگارت دەکات و
- لە حەوتەمیش خراپەت لێ ناکەوێت.
- 20لە قاتوقڕیدا لە مردن دەتکڕێتەوە و
- لە جەنگیشدا لە دەمی شمشێر.
- 21لە خەنجەری زمان پارێزراو دەبیت،
- کە وێرانە ڕووت تێ دەکات ناترسیت.
- 22بە وێرانی و قاتوقڕی پێدەکەنیت و
- لە ئاژەڵە دڕندەکان ناترسیت،
- 23چونکە لەگەڵ بەردەکانی دەشتودەر پەیمانت دەبێت و
- ئاژەڵە کێوییەکان ئاشتیت لەگەڵ دەبەستن.
- 24جا دەزانیت کە ڕەشماڵەکەت سەلامەتە و
- سەرژمێری ماڵەکەت دەکەیت و هیچت ون نەبووە.
- 25ئەو کاتە دەزانیت کە منداڵت چەند زۆر دەبن و
- نەوەکانت وەک گیای زەوی دەبن.
- 26لەوپەڕی تەندروستیدا دەچیتە ناو گۆڕەوە
- وەک هەڵگرتنی کۆڵێک لە کاتی خۆیدا.
- 27«ئێمە لەمە وردبووینەوە و بینیمان کە ڕاستە،
- جا تۆش گوێ بگرە و لە ژیانی خۆتدا پەیڕەوی بکە.»
ئهیوب ٦
- 1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:
- 2«خۆزگە دەتوانرا خەم و پەژارەکەم بکێشن و
- هەموو دەرد و بەڵاکەم بخەنە تای تەرازووەوە!
- 3بێگومان لە لمی دەریا قورستر دەبوو،
- لەبەر ئەوە بە هەڵەشەیی قسەم کرد.
- 4تیرەکانی خودای هەرە بەتوانا لە مندان و
- ڕۆحم لە ژەهراوەکەیان دەخواتەوە؛
- بەڵا تۆقێنەرەکانی خودا لە دژی من ڕیزیان بەستووە.
- 5ئایا کەرەکێوی کە گیای هەبێت دەزەڕێنێت،
- یان گا لەسەر ئالیکەکەی دەقۆڕێنێت؟
- 6ئایا خواردنێکی بێ تام بەبێ خوێ دەخورێت،
- یان لینجاوی پاڵپینە تامی هەیە؟
- 7من قێز لەو خواردنانە دەکەمەوە،
- نەفسم ڕەتیان دەکاتەوە دەستیان لێ بدەم.
- 8«خۆزگە داواکارییەکەم دەهاتە دی و
- ئەوەی چاوەڕێم دەکرد خودا پێی دەدام،
- 9کە خودا ڕازی بێت وردوخاشم بکات و
- دەستی لێم بکاتەوە تاوەکو ژیانم ببڕێتەوە!
- 10هەرچەندە ئازارەکانم دەستم لێ ناپارێزن،
- بەڵام هەتا ئێستاش دڵنەواییەکەم ئەمەیە،
- کە نکۆڵیم لە وشەکانی خودا پیرۆزەکە نەکردووە.
- 11«هێزی من چییە هەتا چاوەڕوان بم و
- کۆتاییم چییە هەتا دانبەخۆمدا بگرم؟
- 12ئایا هێزم هێزی بەردە؟
- یان گۆشتم بڕۆنزە؟
- 13سەرکەوتن لە من دوور کەوتووەتەوە،
- ئایا هیچ لە دەسەڵاتی مندا هەیە؟
- 14«ئەگەر کەسێک خۆشەویستی بۆ هاوڕێکەی دەرنەبڕێت،
- ئەوا ڕێزی خودای هەرە بەتواناشی نەگرتووە.
- 15بەڵام براکانم وەک جۆگەی ئاو پشتیان لێکردم،
- وەک جۆگەی ناو دۆڵەکان پڕن و بەسەر کەنارەکانیاندا دەڕژێن.