PLAY PODCASTS
ئه‌یوب ١٤:٣-٢٦
Season 27 · Episode 4

ئه‌یوب ١٤:٣-٢٦

گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee

June 26, 202420m 13s

Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.

Show Notes

ئه‌یوب ١٤:٣-٢٦

  • 14لەگەڵ پاشایان و ڕاوێژکارانی زەوی،
  • ئەوانەی ئەو کۆشکانەیان بۆ خۆیان بنیاد نا کە ئێستا بوونەتە کەلاوە،
  • 15یان لەگەڵ میران کە زێڕیان هەیە،
  • ئەوانەی ماڵەکانیان لە زیو پڕکردووە،
  • 16یان وەک لەبارچووێکی لەخاکنراو، ئینجا نەدەبووم،
  • وەک کۆرپەیەک ڕووناکی نەبینیوە.
  • 17لەوێ خراپەکاران لە ئاژاوەنانەوە دەوەستن
  • لەوێ ماندووان پشوو دەدەن،
  • 18دیلەکان تێکڕا ئاسوودە دەبن،
  • گوێیان لە دەنگی سەرکار نابێت،
  • 19لەوێ بچووک وەک گەورە وایە،
  • کۆیلەش ئازادە لە دەستی گەورەکەی.
  • 20«بۆ ڕووناکی دەدرێتە ڕەنجدەران و
  • ژیانیش بۆ ئەوەی تاڵاوی تێدایە،
  • 21ئەوانەی چاوەڕوانی مردن دەکەن و نییە،
  • لە گەنجینە زیاتر بەدوایدا دەگەڕێن،
  • 22هەتا ئەوپەڕی شادمانی دڵخۆشن،
  • دڵشادن کە گۆڕێک دەبیننەوە؟
  • 23بۆ ژیان دەدرێتە پیاوێک
  • کە ڕێگای شاردراوەتەوە،
  • خوداش بە چواردەوریدا پەرژینی لێ داوە؟
  • 24لەبەر ئەوەی ئاخ هەڵکێشانم بووەتە نانی ڕۆژانەم،
  • هەنسکیشم وەک ئاو دەڕژێت.
  • 25ئەوەی دەمتۆقێنێت هاتە سەر ڕێگام،
  • ئەوەی لێی دەترسام بەسەرم هات.
  • 26ئاسوودە نەبووم و بێدەنگ نەبووم،
  • پشووم نەدا و ئاژاوە هات.»