
Season 31 · Episode 24
پهندهكان ٢١: ١ - ٢٢
گەنجینەکانی دانایی · Dr. J. Vernon McGee
November 18, 202419m 40s
Audio is streamed directly from the publisher (podcasts.captivate.fm) as published in their RSS feed. Play Podcasts does not host this file. Rights-holders can request removal through the copyright & takedown page.
Show Notes
پهندهكان ٢١: ١ - ٢٢
- 1دڵی پاشا لەناو دەستی یەزدان جۆگەی ئاوە،
- بۆ کوێ بیەوێت ئاراستەی دەکات.
- 2هەموو ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی خۆی ڕاستە،
- بەڵام یەزدان دڵەکان هەڵدەسەنگێنێت.
- 3کارکردن بە ڕاستودروستی و دادپەروەری
- لەلای یەزدان لە قوربانی سەربڕین پەسەندترە.
- 4چاوی بەفیز و دڵی لەخۆبایی،
- ئەمانە چرای بەدکارانن و گوناهن.
- 5بێگومان پلانی مرۆڤی تێکۆشەر بەرەو پڕییە،
- هەموو هەڵەشەییەکیش بەرەو نەبوونییە.
- 6کۆکردنەوەی سامان بە زمانی درۆ
- هەڵمە دەڕەوێتەوە و تەڵەی مردنە.
- 7زۆرداری بەدکارەکان ڕایاندەماڵێت،
- چونکە ڕەتیان کردەوە دادپەروەری بکەن.
- 8ڕێگای پیاوی تاوانبار خوارە،
- بەڵام کەسی پاک کرداری ڕاستە.
- 9باشترە لە گۆشەی سەربانێک نیشتەجێ بیت،
- نەک ماڵێکی هاوبەش لەگەڵ ژنێکی شەڕانی.
- 10کەسی بەدکار ئارەزووی خراپە دەکات،
- دراوسێکەی بەزەیی لێی نابینێت.
- 11بە سزادانی گاڵتەجاڕ ساویلکە دانا دەبێت،
- بە فێرکردنی داناش زانیاری وەردەگرێت.
- 12خودای ڕاستودروست سەرنج دەداتە ماڵی خراپەکار،
- خراپەکاران لە خراپە سەرەوژێر دەکات.
- 13ئەوەی گوێی خۆی لە هاواری هەژاران کەڕ بکات،
- ئەویش هاوار دەکات و وەڵام نادرێتەوە.
- 14دیاری بە نهێنی تووڕەیی سارد دەکاتەوە،
- بەرتیلی ناو باخەڵیش هەڵچوونی توند.
- 15ئەنجامدانی دادپەروەری دڵخۆشی ڕاستودروستانە،
- بەڵام تۆقاندنی بەدکارانە.
- 16پیاو لە ڕێگای وریایی وێڵ بێت
- لەناو کۆمەڵی مردووان پاڵدەداتەوە.
- 17ئەوەی حەزی لە ڕابواردن بێت هەژار دەبێت،
- ئەوەی حەز لە شەراب و ڕۆن بکات دەوڵەمەند نابێت.
- 18بەدکار دەبێتە قوربانی بۆ کەسی ڕاستودروست،
- ناپاکانیش بۆ سەرڕاستان.
- 19باشترە لە چۆڵەوانی نیشتەجێ بیت،
- نەک لەگەڵ ئافرەتێکی شەڕانی و تووڕە.
- 20گەنجینەی خۆراکی باش و ڕۆن لە ماڵی کەسی دانا هەیە،
- بەڵام کەسی گێل هەڵدەلووشێت.
- 21ئەوەی دوای ڕاستودروستی و خۆشەویستی نەگۆڕ بکەوێت،
- ژیان و ڕاستودروستی و ڕێزداری دەدۆزێتەوە.
- 22پیاوی دانا بە شاری پاڵەوانەکاندا هەڵدەگەڕێت و
- قەڵا پشتبەستەکەیان وێران دەکات.